لە ئیسپانیا ٣٩ ملیۆن کەس هەمان وتەیان بۆ پیاوانی ئایینی داوە

لە ئیسپانیا، ٦%ی کەسی تەمەن گەورە، یان نزیکەی ٣٩ ملیۆن کەس، دەڵێن: منداڵان لەلایەن پیاوانی ئاینییەوە هەراسانکراون یان دەستدرێژی سێکسیان کراوەتەسەر.

 

ناوەندی هەواڵ- کۆمسیۆنێکی سەربەخۆ لە ئیسپانیا ڕایگەیاند زیاتر لە ٢٢٠٠ هەزار منداڵ لەلایەن پیاوانی ئایینی کاسۆلیکی لە وڵاتەکەدا هەراسانکراون و دەستدرێژی سێکسیان کراوەتەسەر، بەڵام ڕاپرسییەک دەریخستووە کە ژمارەکە زۆر لەوە زیاترە.

یەکەم لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن ڕۆژنامەی ئێل پایس دەستیپێکرد. لەو کاتەوە لێکۆڵینەوە لە هەزاران ڕووداو دەستیپێکردووە، یەکەم ڕاپۆرت لەسەر ئەم بابەتە لە ساڵی ٢٠٢١ بڵاوکرایەوە.

ساڵی ڕابردوو، ڕاپۆرتێکی ٧٠٠ لاپەڕەیی لەلایەن کۆنگرێسی ئیسپانیا لەسەر ٨٠٠ هەزار کەس ئامادە کرا، بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٦% یان ٣٩٣٩ ملیۆن کەسی بەتەمەن لە وڵاتەکەدا، دەڵێن منداڵان لەلایەن پیاوانی ئایینییەوە هەراسانکراون و دەستدرێژی سێکسیان کراوەتەسەر، هەروەها ڕاپۆرتەکە دەستگیرکردنی ٤٨٧ کەسی ڕاگەیاندووە.

 

"ئەوەی کە نەدەوترا ئاشکرا بوو"

پێدرۆ سانچێز، سەرۆک وەزیری ئیسپانیا زانیارییەکانی ڕاپۆرتەکەی بە "خاڵی گۆڕانکاری" لە لایەن دیموکراسی وڵاتەکەوە وەسف کرد و وتی: ئێستا وڵاتێکی باشترین، چونکە ڕاستییەک هەبوو کە چەندین ساڵە هەمووان دەیزانن، بەڵام کەس باسی نەدەکرد، لانیکەم ئەمڕۆ ئەم ڕاستییە دەرکەوت.