لە ئیگە ٢٥ی تشرینی دووەم پێشکەش بە دەنیز پۆیراز کرا
ئەنجومەنی ژنانی ئیزمیری پارتی دیموکراتی گەلان لە ناوچەی ئیجە دەستپێکردنی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەمی ڕاگەیاند.
ئیزمیر
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە، بە دروشمی "ئێمە دژی توندوتیژی دەوڵەتی پیاو، شەڕ و هەژارین لە هەموو شوێنێک" لە گردبوونەوەیەکدا دەستپێکردنی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەمی لە بەردەم بینای OSYM لە ئەلسەنچاک ڕاگەیاند و پێشکەشی ڕۆحی دەنیز پۆیراز-یان کرد کە لە هێرشەکەی سەر بینای هەدەپە لە ئیزمیر گیانی لەدەستدا.
ژنان بە زمانی کوردی و تورکی دروشمیان دەوتەوە و پانکارتی "دەنیز پۆیراز سەرهەڵدانمانە"و "ئێمە دژی توندوتیژی دەوڵەتی پیاو، شەڕ و هەژارین لە هەموو شوێنێک"یان بەزر کردبووەوە، سەرپێل کەمالبەی، پەرلەمانتاری هەدەپە لە ئیزمیر، ڕایگەیاند: ئێمە بە یادکردنەوەی دەنیز پۆیراز دەستپێدەکەین و ئەم هەفتەیە پێشکەشی ڕۆحی دەکەین، ژنان لە دژی توندوتیژییەکانی دەوڵەت و پیاون، لە دژی شەڕ و هەژاری لە هەموو شوێنێک تێکۆشان بەڕێوەدەچێت هەتا ئازادی و یەکسانی بەدەستدەهێنین".
لە گردبوونەوەکەدا هەریەک لە شازییە کۆسێ، هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە و مەرال دانش بێشتاش وتاریان پێشکەشکرد و پاشان بە دروشم و چەپڵە لێدان کۆتایی پێهات.
ت.پ