لە ئەوروپاوە داوای لەبەرچاو گرتنی شەنگال دەکرێت

ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای ئێزدی لە ئەوروپا داوا دەکەن هەڵوێست دژ بە ڕێککەوتنی نێوان بەغداد، ئەنقەرە و هەولیر بنوێنن و بەشداری بکەن لە چالاکییەکانی بۆ شەنگال دەکرێت لە ئەوروپاوە.

ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای ئێزدی لە ئەوروپا داوا دەکەن هەڵوێست دژ بە ڕێککەوتنی نێوان بەغداد، ئەنقەرە و هەولێر بنوێنن و بەشداری بکەن لە چالاکییەکانی بۆ شەنگال دەکرێت لە ئەوروپاوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە بانگەوازییەکاندا کە هەریەک لە ڕێکخراوەکانی چەتری ئەنجومەنی ژنانی ئێزدی، ناوەندی یەکێتی کۆمەڵەکانی ئێزدیان، ئەنجومەنی شەنگالی دەرەوەی وڵات، یەکگرتنی گەنجانی ئێزدی، هاوپەیمانی ئێزدیانی سوریا، ناوەندی چاندی ئێزدیخان و چەتری ئەنجومەنی گوندەکانی ئێزدی، واژۆیان لەسەر کردووە، مەترسییەکانی شەنگالیان خستووەتە ڕوو، بانگەوازی چالاکیش دەکەن لەبەردەم باڵیۆزخانەی عیراق.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە فشارەکان لەسەر شەنگال تا دێت توندتر دەبێت، ئەو بەڵێنانەی لە کۆبوونەوەکانی نێوان خۆبەڕێوەبەری شەنگال و عێراقدا دراوە، بەجێنەهێنراون و نیەتی عێراقیش ئاشکرا بووە، بانگەوازیشیان لە کۆمەڵگای ئێزدی و مرۆڤایەتی کردووە دژ بەم هەڵوێستە بێنە دەنگ و گڕی بەرخۆدانی شەنگال بەرزبکەنەوە، هەروەها تێیدا هاتووە: پێویستە کۆمەڵگاکەمان باش بزانێت کە عێراق لەبەرامبەر داگیرکارییەکەی ٣ی ئابی ٢٠١٤ـدا بێدەنگ ما و نەیتوانی گەلەکەی لە بەرامبەر هێرشی چەتەکانی داعش بپارێزێت، جارێکی دیکەش ناتوانێت شەنگال بپارێزێت.

 

بڕیارە ئەمڕۆ لە ئەڵمانیدا چالاکی بەرفراوان ئەنجام بدرێت و بانگەوازی لە بەشداریکردن تێیدا دەکەن: ڕۆژی ٢٧ی ئەم مانگە لە سەرتاسەری ئەڵمانیا بەتایبەتی لە شارەکانی هانۆڤەر، بیلەفێلد، سابروچکەن، بێرمەن، ئۆڵدنبورگ و دوسلدۆرف، چالاکی ئەنجامدەدرێت، ڕۆژی ٢٩ی ئەم مانگەش لە سەرتاسەری ئەوروپا لە بەردەم باڵیۆزخانەکانی عێراق چالاکیی ئیدانەکردن بەڕێوەدەچێت، داوا لە هەمووان دەکەین بەشداری ئەم چالاکییانە بن.

 

لەدوای ڕێککەوتنی نێوان بەغداد، ئەنقەرە و هەولێر، فشارەکان لەسەر شەنگال چڕ بوونەتەوە و داوا دەکرێت لەجێی هێزە خۆبەڕێوەبەرییەکان، هێزی عێراق لە ناوچەکەدا بن، بەمەش مەترسی داگیرکارییەکی دیکە بۆ سەر شەنگال هەیە، دانیشتووانی شەنگالیش بە ڕەچاوکردنی مەترسییەکان ڕێگە بە چوونی عێراق نادەن بۆ ناوچەکەیان، ماوەی ١١٦ ڕۆژە چالاکی ئیشکگرتنی خەڵکی شەنگال لە دژی ڕێکەوتنی بەغداد و هەولێر بۆ پشتیوانی لە ئاسایشی ئێزدخان بەردەوامە.

 

ت.پ