لە ئەستەنبوڵ چەندین کەس دەستبەسەرکران

لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا لە ئەستەنبوڵ لە لایەن پۆلیسەوە بە توندترین شێوە چەندین کەس دەستبەسەرکران.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئەستەنبوڵ پێش ئاهەنگەکانی ١ی ئایار جەژنی کرێکاران، هەڵکوترایە سەر چەندین ماڵ و ناوەند و ئاماژەش بەوەکراوە لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا پۆلیس ئەشکەنجەی چەندین کەسی داوە.

 

هەندێک لەوکەسانەی دەستبەسەر کراون: ئایشە نور دەمیر، لە کۆلێکتیڤی ئیکۆلۆژی، پۆلەن جەمیل ئاکسو، کۆمەڵناسی گروپی ڤاردیا، ڕوشا سابور، لە ئەسەپە، ئەحمەد ئوچار، هاوسەرۆکی  بیکساڤ، ئایدن کلچدەرە، عەلی هایدار، حوسێن ئیلدان، جەمرە نایار و ئەیلول دەڤریم ئالتەپە.

 

بەپێی زانیارییەکان لە پارتیزان، تۆپ، هەڵوێستی شۆڕشگێڕی پرۆلیتار و کڵدراچ، چەندین کەس دەستبەسەرکراون.