لە ئێران یاریزانێک بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا

لە ئێران، زەهرا بەرناکی، یاریزانی ئۆڵۆمپی بە شێوەیەکی گوماناوی لە بەرزاییەوە کەوتە خوارەوەو گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

زەهرا بەرناکی، یاریزانی ئۆڵۆمپی کە تەمەنی ٣٣ ساڵە،  لە شاری سەمانانی ئێران، لە بینایەکی ٤ نهۆمییەوە کەوتە خوارەوەو بە سەختی بریندار بوو و زۆرێک لە شوێنەکانی شکاوە، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لە ٢٧ی ئایار گیانی لەدەستدا.

لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سەمانان بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە کێشەیەک لە نێوان زەهرا بەرناکی و هاوژینەکەیدا هەبووە و لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەو بابەتە دەستپێکردووە.

 زەهرا بەرناکی و ئەندامی هەڵبژاردەی ئێران لە ساڵی ٢٠١٨ لە جاکارتای پایتەختی ئیندۆنیزیا شەش مەدالیای بەدەستهێناوە.