لە ئێران لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ١٢٦ کەس لە سێدارە دراون کە ٢٥ کەسیان ژن بوون
تەنیا لە مانگی تشرینی دووەمدا ١٢٦ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون کە ٢٥ کەسیان ژن بوون.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی ڕاگەیاندنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە مانگی تشرینی دووەمدا ١٢٦ کەس لە ئێران هەڵواسراون. ٢٥ کەسیان ژنن.
ڕاگەیاندنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زانیارییان لەسەر لەسێدارەدانەکانی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤داو ئاماژەیان بەوەکرد، لەو مانگەدا ١٢٦ کەس لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە لەسێدارە دراون.
ئەو سەرچاوەیە بڵاویکردەوە، لە کۆی ئەو ١٢٦ کەسەی لەسیدارەدراون، ٢٥ کەسیان ژن بوون.
شایانی باسە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا ١٦١ زیندانی لەلایەن ئێرانەوە لەسێدارە دراون و ٢٢یان کورد بوون.