لە ئەنقەرەش مانگرتن لە خواردن دەستپێدەکات

بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی ٥٩ ڕۆژەی زیندانیانی سیاسی، ڕێکخستنی پارتی دەمی ئەنقەرە مانگرتنێکی پێنج ڕۆژی لە خواردن دەستپێدەکات.

ئەنقەرە

 

لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨، پیلانێکی نێودەوڵەتی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد و لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ ڕادەستی تورکیا کرا. ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لەو ڕۆژەوە لە ئیمراڵی لە ژێر گۆشەگیرییەکی تونددا زیندانی کراوە، زیاتر لە سێ ساڵە هیچ زانیارییەک دەربارەی بەردەست نییە، لە ١٠ی تشرینی یەکەم، لە دژی گۆشەگیری و بۆ ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان هەڵمەتێک لە ٧٤ ناوەندی جیهاندا بە دروشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستیپێکرد.

 

هەروەها لە کوردستان و تورکیا زنجیرەیەک چالاکی دەستیپێکردووە بۆ پشتگیریکردنی هەڵمەتەکە، لە ٢٧ی تشرینی دووەم، مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بە هەمان دروشم دەستیپێکرد، لە وان، ئامەد، ماردین، مێرسین، ئەدەنە، ئیستەنبول و ئیزمیر بە دروشمی "بۆ دادپەروەری گۆشەگیری تێکدەشکێنین، بۆ ئاشتی دەبینە دەنگی زیندانییەکان" دەستیپێکرد.

 

هەروەها ڕێکخستنی پارتی دەمی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ مانگرتن لە خواردن دەستپێدەکات و لە بینای شارەکە و ڕۆژی سێشەممە کۆتایی دێت، هەروەها پارتی ەێم، هەدەپە، پارتی هاوبەش و پارتی شۆڕشگێڕ پشتیوانی لە مانگرتنەکە دەکەن.

 

هەروەها دایکانی ئاشتی لە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی کانوونی دووەم، بەشداری مانگرتنەکە دەکەن.