لە ئەنجامی هێرشەکەی هەتەشە ژنێک و کچەکەی بریندار بوون
لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی هەتەشە بۆ سەر خەڵکی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، ژنێک و کچەکەی بریندار بوون و زیانی ماددی بە موڵک و ماڵی خەڵک کەوت.

حەلەب
ئێوارەی دوێنێ خەڵکی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو گەمارۆیەیان کرد کە لەلایەن هەتەشەی جیهادییەوە بەسەر هەردوو گەڕەکەکەدا سەپێندرابوو.
گروپە جیهادییەکانی سەر بە ئیدارەی کاتی سووریا دوێنێ بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندانی خەڵک و ژمارەیەکی زۆریان بریندار بوون، پاشان بە تەقە هێرشیان کردە سەر ئەو دوو گەڕەکە کە خەڵکی مەدەنی تێیدا دەژین، ئەو هێرشانە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە وەڵامیان درایەوە.
هەتەشە ماڵی خەڵکیان کردە ئامانج. لە ئەنجامدا ژنێک و کچەکەی لە گەڕەکی شێخ مەقسودی غەربی بریندار بوون، هەروەها هێرش کرایە سەر ماڵێکی مەدەنی لە گەڕەکی شێخ مەقسودی شەرقی و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.