لە یەمەن کێشەی ئاسایش و ڕێگاوبانەکان کاریگەری لەسەر ژیانی ژنان هەیە
ژنانی چالاکوانی یەمەن ڕایانگەیاند، بۆ ئەوەی کێشەی گواستنەوە بە شێوەیەکی سەربەخۆ کەم بکرێتەوە، پێویستە ڕێگاوبانەکان باشتر بکرێت، گرنگە ژنان دەستیان بە خوێندن و هەلی کار بگات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردن و هەژاری.
هالە ڕەشید
یەمەن- ژنانی شاری تەعز لە ڕاستییەکی پڕ لە ئازاردا دەژین، مافە سەرەکییەکانیان بەرتەسک دەکرێنەوە و هەلی فێربوون و دامەزراندنیان کەم دەبێتەوە، چیرۆکی ئەو ژنانەی بیر لە داهاتوویەکی گەش دەکەنەوە، ڕووبەڕووی دۆخێکی لاوازی کۆمەڵایەتی و ئابووری دەبنەوە، ئەمەش هیواکانیان دەخنکێنێت، لە ئەنجامدا ئازارەکانیان دەخرێنە نێو مشتومڕەکانی بەهێزکردنی ژنان لە ناو ئەو کۆمەڵگەیانەی کە لە ناو جەنەکاندا خەساریان بینیوە.
بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی ئۆکسفام، نزیکەی ٤٠٪ی ژنان لە کاتی بەکارهێنانی گواستنەوەی گشتی هەست بە پارێزراوی ناکەن، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە ئاسایشیان نییە. ٣٠٪ی ژنان دژی تۆمارە کۆمەڵایەتییەکانن کە دەبێتە هۆی ئەوەی بە شێوەیەکی سەربەخۆ نەجوڵێن، لە ئەنجامدا ئەم سنووردارکردنە دەبێتە هۆی ئەوەی نەتوانن بخوێنن و نەتوانن کارێکی گونجاو بەدەستبهێنن، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆمەڵگەکانیان هەیە و زەمینەی هەژاری و هەڵاواردن بەهێز دەکات.
"پێویستە هەموو کەسێک بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات"
خراپی ڕێگاوبانەکان و نەبوونی ئامڕازی گواستنەوەی سەلامەت وا دەکات گەیشتن بە قوتابخانە و زانکۆکان مەترسیدار بێت و لەگەڵ زیادبوونی مەترسییە ئەمنییەکان، ژنان بێ ئومێد دەمێننەوە، بەڵام ئەو پرسە بەربەستە دیمۆگرافییەکانی تێپەڕاندووە، لە ئێستادا ئاستەنگی کۆمەڵایەتی هەیە کە پێگەی ژن لە کۆمەڵگەدا لاواز دەکات، ڕۆژنامەنووس مەعالی مخلافی ڕایگەیاند، ژنان ڕووبەڕووی ڕووداوی جددیتر دەبنەوە لەسەر ڕێگاکان وەک لە کوڕان، ڕێگەی چوون بۆ زانکۆ بۆ کوڕان ئاسانترە، بۆ نموونە کچان پێویستە بیر لە کورسییەکانی ناو پاس بکەنەوە، لەوانەیە پاسەکان قەرەباڵغ نەبن، لە ئەنجامدا زەحمەتە ژنان تێیدا بوەستن، بۆیە دەستڕاگەیشتن بە زانکۆ ئاڵۆزە، ڕەنگە هەندێک لەو سەختییانە نەرێنی یان ئەرێنی بن، بۆیە پێویستە تاکەکان بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و پێش ئەوانی تر بیر بکەنەوە، پێویستە ئەم حاڵەتانە دیاری بکرێن، بۆ ئەوەی هەر کەسێک بتوانێت بەرپرسیارێتی کۆمەڵگەکەی لە ئەستۆ بگرێت و بەرپرسان لە سەختییەکان ئاگادار بکاتەوە.
'دابینکردنی سەلامەتی و ئاسایش بۆ ژنان'
مەعالی مخلافی ئاماژەی بەوەشکرد، باشترکردنی ڕێگاوبانەکان بەشێوەیەکی ئەرێنی ڕێگە بە ژنان دەدات لە کاتی گونجاودا بگەنە شوێنی کارەکانیان یان زانکۆکان وتی: جگە لەمەش دەبینین خوێندکاران دەچنە خوێندنگەکانی خۆیان، لە کاتی خۆیدا دەگەنە ئەوێ، بە تایبەتی خوێندنگە ناوخۆییەکان ئامڕازەکانی گواستنەوە دابین دەکەن، پێویستە کەسانی بەرپرس ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و چارەسەر بۆ کێشەی ڕێگاوبان بدۆزنەوە.
"چالاکی مەیدانی ئەنجام بدرێت"
ئیبرار ئەدیمی، چالاکوانی کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەدا هەنگاوەکان و چالاکییە مەیدانییەکان هەنگاوێکی زیندوون بەرەو باشترکردنی ڕێگاوبانەکان و وتی: ڕەنگە ڕێگە بدەن ژێرخانەکان باشتر بکرێت و جوڵەی خاوەن چالاکییەکان ئاسانتر بێت، بۆ نموونە؛ ئێستا زۆر کەس دەبینن کە چالاکییەکان زیادی کردووە، بۆیە کاریگەری ئەرێنی هەیە، بە تایبەت ئەم چالاکییانە بە مەیدانی دادەنرێت، هەروەها لە شەقامی جەمال چالاکییەکان بەڕێوەدەچن، بۆیە ئەم گۆڕانکارییە، گواستنەوەیە لە دۆخێکی خراپەوە بۆ دۆخێکی باش، گرنگە ڕێگاوبانەکان دابمەزرێنن، بەتایبەتی دوای ئەوەی نووسینگەی سەرۆکایەتی هەرێم ئەمەی ڕاگەیاند. تەنانەت بەو شێوەیەش ڕەنگە هەندێک بەربەست هەبن.