لە ئەڵمانیا پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا

لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا گروپی “ژن، ژیان، ئازادی” کە تایبەتە بە قوربانییانی شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی” گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بە مەبەستی ڕێزلێنان لە قوربانییانی ئەو کۆمەڵکوژییە بەربڵاوەی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە دژی خۆپیشاندانی گەلان ئەنجامدراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

١٩ ڕۆژە خۆپیشاندانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئیران بەردەوامەو ڕۆژ بە ڕۆژ کاردانەوەکان لەسەر ئاستی جیهان بۆ پشیگیری خۆپیشاندانەکان فراوانتر دەبێت.

 

لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا گروپی “ژن، ژیان، ئازادی” کە تایبەتە بە قوربانییانی شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی” گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بە مەبەستی ڕێزلێنان لە قوربانییانی ئەو کۆمەڵکوژییە بەربڵاوەی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە دژی خۆپیشاندانی گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامدراوە و پشتیوانییان لە خۆپیشاندەران کرد.

 

ئامادەبووان جەختیان لە پێویستی درێژەدان بە ڕێگای شەهیدانی شۆڕش و خەباتی بەردەوامی گەلانی ئێران بۆ ئازادیی و دادپەروەری و کەرامەتی مرۆڤ کرد، هەروەها هاوسۆزی خۆیان بۆ خۆپیشاندەرەکانی گەلانی ئێران بە وتنەوەی درووشم ناڕەزایەتییان دژی توندوتیژییەکانی دژ بە ڕژێم دەربڕی.

 

لە ڕۆژی ٢٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەهۆی قەیرانی ئابووریی، سیاسیی و کۆمەڵایەتیی، خۆپیشاندان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستی پێکردووە و سەرەڕای فشارەكانی ڕژێمی ئێران بۆ سەرکوتکردنی دەنگە ناڕازاییەکان، بەڵام خۆپیشاندانەکان زیاتر پەرەی سەندووە و تا ئێستا بەردەوامە.

 

بەپێی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا، لە ماوەی ١٩ ڕۆژی خۆپیشاندانەکان، ١٨ هەزار و ٤٧٠ خۆپیشاندەر دەستبەسەر کراون و دوو هەزار و ٦١٥ خۆپیشاندەر کە داوای مافە ڕەواکانی خۆیان کردووە کوژراون، کە لەو ژمارەیە ١٢ کەسیان لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵیدان، هەروەها دوو هەزار و ٥٤ خۆپیشاندەریش بریندار بوون.