لە ئەفغانستان ڕووخانی سیستمی یاسایی کارەساتی مافی مرۆڤی لێدەکەوێتەوە

پارێزەران و دادوەران و داواکاری گشتی و ئەکتەرەکانی تر کە بەشدارن لە سیستەمی یاسایی لە ئەفغانستان ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبنەوە بۆ سەلامەتیان و ئەوانەی کە هێشتا ڕاهێنان دەکەن دەبێت بە شێوەیەکی قوڵ بەرەنگاریی ناسەربەخۆیی سیستمێکی یاسایی بکەن.

ناوەندی هەواڵ- پارێزەران لە ئەفغانستان بە تایبەتی ژنان لە هەوڵی پاراستنی یاسادا ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە، شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن: "ئێمە زۆر نیگەرانین لە دوورخستنەوەی ژنان لە سیستمی یاسایی"، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن بۆ پشتگیری بەپەلە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە زیاتر لە ٢٥٠  دادوەری ژن و سەدان پارێزەری ژن و داواکاری گشتی لابراون، ڕاپۆرتدەرە تایبەتەکان ئەوەشیان وت: "زۆرێک لە دادوەرانی ژن لە وڵات هەڵاتوون یان خۆیان حەشارداوە".

شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕونیانکردەوە، بە هەڵپەساردنی دەستووری ساڵی ٢٠٠٤و دەرکردنی هەموو دادوەرەکان لە کورسییەکانیان و لابردنی ئۆفیسی گشتی لە ڕۆڵی سەرەکیدا، تاڵیبان بووەتە هەرەسهێنانی یاسا و سەربەخۆیی دادوەری لە ئەفغانستاندا.

داواشیانکرد پشتگیرییەکی نێودەوڵەتی زیاتر بۆ پارێزەران و دابینکەرانی یارمەتی یاسایی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان بکرێت کە کار بۆ پێشخستنی دادپەروەری و مافەکانی مرۆڤ بکەن و گرنگییەکی تایبەت بەڕەوشی پارێزەرانی ژنان و ئەوانەی کار دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی مافەکانی جێندەر بدەن.

هەروەها داواشیان لە تاڵیبان کرد کە دەستبەجێ کردارە خراپەکانیان پێچەوانە بکەنەوە، بە ڕێگەدانەوەی ژنان لە سیستەمی یاسایی و پاراستنی ژیانی هەموو کەسێک کە بۆ بەڕێوەبردنی دادپەروەری کار دەکەن و مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە بۆ هەموو ئەفغانیەکان مسۆگەر بکەن.