لە ئەفغانستان دەیان ژن لەسەر “حیجابی زۆرەملێ” دەستبەسەر کران

لە شەپۆلێکی نوێی توندوتیژیدا دژی ژنان، دەیان ژنی گەنج بە تۆمەتی نەپۆشینی “حیجابی زۆرەملێ” کە تاڵیبان سەپاندوویەتی، دەستبەسەر کران.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ سەرچاوە ناوخۆیییەکان لە شاری هێراتی ئەفغانستان سەبارەت بە شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی ژنان بەهۆی نەپۆشینی “حیجابی زۆرەملێ” کە تاڵیبان سەپاندوویەتی زانیاری نوێیان بڵاو کردەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان،  تاڵیبان دەیان ژنی گەنجیان بە تۆمەتی نەپۆشینی ئەو حیجابەی کە تاڵیبان سەپاندوویەتی دەستبەسەر کردووە، باس لەوەشکراوە، تاڵیبان لە ناوچە گشتی و پڕ هاتوچۆکان دەستیان بە کۆکردنەوە و گرتنی ژنان کردووە و لە هەندێک شوێندا دەستبەسەرکردنەکان لەگەڵ توندوتیژیی جەستەیی و سووکایەتیکردندا بووە.

 

جێی ئاماژەیە، ئەم شەپۆلە نوێیەی دەستبەسەرکردنی ژنان دوای ئەوە دەستی پێکرد کە ڕۆژی ڕابردوو فەرمانگەی گرووپی تاڵیبان لە هێرات لە هەموو مزگەوتەکان ڕایگەیاندبوو هەر ژنێک چارشێوی نوێژ نەپۆشێت یان ماکیاژی هەبێت، ڕەوانەی بەندیخانە دەکرێت و کەسیش مافی سکاڵای نابێت