لە ئەفغانستان ٤ کەس کوژران و ١١ کەسیش بریندار بوون.

لە تەقینەوەی بۆمبێکدا بە پاسی مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆی بیرونی لە ئەفغانستان تەقێندرایەوە و ٤ کەس کوژران و ١١ کەسیش بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ناوچەی ڕەباتی شاری چریکا لە ویلایەتی پەروانی ئەفغانستان بۆمبێک بە پاسی مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆی بیرونی'دا تەقێندرایەوە، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆش ئاماژەی بەوەدا لە ئەنجامی تەقینەوەکە ٤ کەس کوژران و ١١ کەسی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان مامۆستا و خوێندکاری زانکۆکە بوون.

 

وتەبێژی خوێندنی باڵاش ڕایگەیاند کە دوو لە کوژراوەکان مامۆستای زانکۆن و هەندێک لە بریندارەکانیش دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.

 

ت.پ