لە ئامێدی بەشێوەیەكی گوماناوی ژنێک گیانی لەدەستدا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ژنێک لە سنووری ئامێدی بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستداو تا ئێستاش لایەنە پەیوەندییدارەکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٥ی تەمووز، ژنێک بە ناوی مریەم سیار ئاڤدەل، تەمەن ٤١ ساڵ بە گوماناوی گیانی لەدەستدا،
بەپێی زانیارییەکان، ئەو ژنە دایکی چوار منداڵە، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لە ڕووداوەکە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک نەخراوەتەڕوو.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەم ڕووداوەوە ١٥ ژن کوژراون و ١٤ ژنی دیكەش بە شێوەی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە و دوو ژنی دیکەش بریندار بوون.