لە ئامەد هەزاران کەس بۆ مەیدانی نەورۆز دەچن
لە ٤٢ ناوەندی باکوری کوردستان نەورۆز پیرۆز کرا و خەڵک بۆ ئاهەنگی کۆتایی بەرەو گۆڕەپانی نەورۆز لە ئامەد دەڕۆن.
ئامەد
ئەمساڵ بە دروشمی "لەهەموو شوێنێک نەورۆز، هەمیشە ئازادی" لە ٤٢ ناوەندی باکوری کوردستان نەورۆز پیرۆزکرا، لە کاتژمێرەکانی بەرە بەیانەوە لە ئامەد بۆ ئاهەنگی کۆتایی جەژنی نەورۆز خەڵک لە شەقامەکانەوە بەرەو مەیدانی نەورۆز دەچن.
پیرۆزبایی نەورۆز کە لە پارکی نەورۆز دەستیپێکردو خەڵک بەدروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرەو ناوچەکە بەڕێکەوتن، بەهۆی بوومەلەرزەکەی ناوەندی مەرەشەوە، پێشکەش بە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە کرا.
لە مەیدانی نەورۆزدا باڵۆن و دیکۆرە ڕەشەکان و پۆستەری ژینا ئەمینی و کەمال کورکوت هەڵواسران.
هاوکات لەکاتی چوونەژوورەوەی مەیدانی نەورۆزدا ئەو ژنانەی دەیانویست بەجلوبەرگی کوردی خۆیان بچنە ناو گۆڕەپانی نەورۆزەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگی بوونەوە و بە بەرخۆدانییەکی زۆرەوە چوونە ئاهەنگەکەو خەڵکەکە بە چەپڵە و دروشمەوە گەیشتنە مەیدانەکە.