لە ئاهەنگێکدا تەقە لە ژنێک دەکرێت و دەکوژرێت
لە ئاهەنگێکدا لە شارەدێی تەقتەق لە کۆیە، دەستڕێژی گولـلە لە ژنێک دەکرێت و دەکوژرێت.
ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستی كۆیە ڕایگەیاند، ئەو ژنەی لە ئاهەنگێکدا لە تەقتەق تەقەی لێکرابوو، لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید لە کۆیە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
ئەو وتەبێژە ڕاشیگەیاند بەهۆی ئەوەی دەستڕێژی گولـلەی لێکرابوو، چەند فیشەکی پێوەبوو، گیانی لەدەستدا و بۆ توێکاریش ڕەوانەی پزیشکی دادی کۆیە کراوە.
بەرپرسی بنکەی پۆلیسی تەقتەق، هەرێم دڵشاد ئەو زانیارییەی دا کە تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
ت.پ