لە ئابیا یالاوە بۆ کوردستان: با ڕۆژئاوا بپارێزین
ژنانی مەکسیک و شیلی کە بەرگری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دەکەن، داوای پاراستنی شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا دەکەن و ڕایانگەیاند، پێویستە بۆ ڕۆژئاوا بچینە سەر شەقامەکان.
ناوەندی هەواڵ
کاردانەوەکان لە دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا لە زۆر شوێنی جیهان زیاتر دەبن، خەڵکی شیلی و مەکسیک و خەڵکی ڕەسەنی ماپوچی ئەمریکای باشوور و هەروەها ڕێکخراوە جیاوازەکانی ژنان کۆبوونەوە بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا.
"ئێمە لەگەڵ ژنانی ڕۆژائاواین"
ئەو ژنانە ڕایانگەیاند، بۆ پاراستنی شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوا، پێویستە دەستبەجێ هێرشەکان ڕابگیرێن و وتیان: ئێمە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دەپارێزین. ئەم هێرشە دژی هەموو گەلانی تێکۆشەرە، با بۆ ڕۆژئاوا بچینە سەر شەقامەکان.
مینا لە کۆلێکتیڤی لاس کۆمپاس وتی: ئێمە بەرگری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دەکەین، ئەم هێرشە دژی هەموو گەلانی تێکۆشەرە، با بۆ ڕۆژئاوا بچینە سەر شەقامەکان.
لە ڕێکخراوی یونیون ڕیبێلا، کۆمیونیدیدیس دی فێ شۆڕشگێڕانەوە، وتی: وەک ژنانی شیلی کە باوەڕمان بە شۆڕش هەیە، ئێمە لەگەڵ ژنانی ڕۆژئاواداین.
ئینتی باریۆس لە کۆمەڵەی لاس کۆمپاس وتی: ئێمە بەرگری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دەکەین. سڵاو لە مەکسیکەوە بۆ ڕۆژاڤا.
ڕێکخراوەکانی ژنان ڤالێریای بێسێرا و میریام ڤارگاس دەڵێن: لێرەوە پەیامێکمان هەیە بۆ هەموو جیهان: ئێمە دەمانەوێت بەرگری لە ڕۆژئاوا بکرێت، هێرشەکانی ئەمڕۆ بۆ سەر خوشک و براکانمان هێرشن دژی خەباتی گەلان.