لە ڕووداوێکی ناڕووندا ئۆتۆمبێلێک لە هەولێر دوو ژنی کرد بەژێرەوەو هەڵات

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە هەولێر لە دوو ژنی داو شۆفێرەکە هەڵاتووە، یەکێک لەژنەکان گیانی لەدەستداو ئەوی دیکەش بریندارە.

 

ناوەندی هەواڵ- بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٨ی ئاب لەبەردەم گوندی لوبنانی لە شاری هەولێر ئۆتۆمبێلێک لە دوو ژنی داوە کەبە ڕەگەز عەرەبن، بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستداوە و ژنێکی دیکەش بریندار بووە.

بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا نازاندرێت ڕووداوەکە بە ئەنقەست بووە یاخود نا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش هەڵاتووە، پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ دۆزینەوەی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە.

لە ئێستادا تەرمی ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە لە پزیشکی دادە و بریندارەکەش براوەتە نەخۆشخانە.