لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ئەندەنوسیا ٦٤ گیان لەدەستدان و برینداربوون هەیە

شەوی ڕابردوو بەهۆی پێکدادانی پاسێکی خوێندکاران و سێ ماتۆڕسکیل لە ئەندەنوسیا ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٣ کەسى دیکەش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

پۆلیسی ئەندەنوسیا ئاماژەی بەوەکرد، شەوی ڕابردوو پاسێکی خوێندکاران و سێ ماتۆڕسکیل لەسەر ڕێگای نێوان شاری دیبوک و دوورگەی جاوادا پێکیاندادا، بەهۆی ڕووداوەکەوە ١١ کەس گیانیان لەدەستداو ٥٣ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، خوێندکارەکان له گەشتێکدا بوون بۆ ئاهەنگێڕان بە مەبەستی وەرگرتنی بڕوانامەی خوێندنگەکەیان.

 

لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا، بەهۆی ڕووداویکی هاتوچۆی دیکەوە لەسەر هەمان ڕێگا ١٢ کەس گیانیان لە دەستدا.