لە عوسمانی و کلیس و ڕەحا کاری گەڕان کۆتایی هات

فوئاد ئۆکتای، جێگری سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند کەکارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لەعوسمانی و کلیس و ڕەحا کۆتایی پێهێنراوە، ڕایگەیاند کەلێکۆڵینەوەی "پشتگوێخستن" بۆ ڕووخانی ١٢ باڵەخانەی ئەدەنە دەستیپێکردووە.

ناوەندی هەواڵ

عوسمانیە کە بومەلەرزەکەی مەرەش کاریگەری لەسەرکردبوو، کاری گەڕان و ڕزگارکردن لە چوارەم ڕۆژدا بەردەوام بوو، دوو بالەخانەی ٨ نهۆمی لە ناوچەی مەتین تەمری گەڕەکی عەدنان مەندەرەس داڕووخان،  تیمەکان ٨٨ کاتژمێر پاش ڕوودانی بومەلەرزەکە و گەڕان و ڕزگارکردنیان دەستپێکرد، مورات باابئۆغڵو دوای ٨٨ کاتژێمر ڕزگارکراو، دوای ڕزگارکردنی مورات بابائۆغڵو، فوئاد ئۆکتای، جێگری سەرۆک کۆمار لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند: "هەوڵەکانی ڕزگارکردن و گەڕان لەعوسمانی و کلیس و ڕەحا کۆتایی هات".

 

لە ئەدەنە، کە بەهۆی بومەلەرزەکەی مەرەشەوە ١٢ بینا ڕووخاون فەرمانگەی داواکاری گشتی ئەدەنە لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر ئەو بینایانە بە تاوانی "پشتگوێخستن" دەستپێکردووە، هەروەک بەشێک لەلێکۆڵینەوەکان دەستپێکراوە، لێکۆڵینەوە دەکرێت لەوەی کە ئایا وێستگەکانی بیناسازی بەپێی ڕێنمایی بیناسازین یان نا.