لە تورکیا لە مانگی ئەیلولدا ٢٦ ژن کوژران

لە تورکیا لە مانگی ئەیلولدا ٢٦ ژن لە لایەن پیاوانەوە کوژران، مردنی ١٩ ژن وەک مردنی گوماناوی تۆمارکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێمە پلاتفۆرمی فێمیساید ڕدەگرین، راپۆرتی ئەیلولی بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە لە مانگی ئەیلولدا لە تورکیا ٢٦ ژن لە لایەن پیاوانەوە کوژراون، مردنی ١٩ ژن وەک مردنی گوماناوی تۆمارکراوە.

 

لە ڕاپۆرتی پلاتفۆڕمەکەدا هاتووە: "١٤ ژن لەلایەن مێردەکانیانەوە کوژراون، ٦ ژن لەلایەن هاوبەشەکانیانەوە، دوو ژن لەلایەن باوکیانەوە، دوو ژن لەلایەن کوڕەکانیانەوە، یەکێکیان لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە، کە یەکێکیان لەلایەن خزمەکانییەوە بووە، هەروەها ١٨ ژن لە ماڵەوە کوژران دووانیان لە کێڵگەکان کوژراون، یەکێکیان لەسەر شەقام، یەکێک لە ناو ئۆتۆمبێل، یەکێک لە هۆتێلێک، لەگەڵ ئەوەشدا شوێنی کوژرانی سێ ژن، نەتوانراوە دیاری بکرێت".