لە تونس حاڵەتەکانی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان لە زیادبووندایە

چالاکوانانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاندووە کە حاڵەتەکانی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان لە تونس لە زیادبووندایە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە پێویستە واز لە پاراستنی تاوانباران بێنن و سزایان بدەن.

ئیخلاس حەمرونی

 

تونس-باس لەوە دەکرێت کە بە تایبەتی لە تونس حاڵەتەکانی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان لە زیادبووندایە، گفتوگۆ بۆ ڕێگریکردن لەم دۆخە بەڕێوەدەچێت.

 

لە تونس بابەتی بێکاری و هەژاری بووەتە هۆی ئەوەی خێزانەکان نەتوانن منداڵەکانیان بپارێزن و لە زۆر بواردا منداڵان بێ پارێزراو دەمێننەوە، خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پشتگوێخستنی خێزانەکان، نەبوونی سزای کاریگەر یان بڕیاردان بۆ تاوانباران دەبێتە هۆی بەردەوامبوونی ئەم تاوانانە و زیاتر منداڵ زیانیان پێدەگات، هەروەها هەندێک لە خێزانەکان هەوڵی شاردنەوەی ڕووداوەکان دەدەن، ئەم دۆخە دەبێتە هۆی ئەوەی تاوانباران بێ سزا بمێننەوە و بنەمای تاوانە نوێیەکان دابنرێت.

 

"زیادبوونی جددی حاڵەتەکانی خراپ بەکارهێنان هەیە"

نەسمە مەحفوزی، چالاکوانی مافی مرۆڤ، کە قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد، ڕایگەیاند، لە شاری سیدی بوزید لە تونس تاوانی پێشێلکاری زۆر زیادی کردووە، زیادبوونی حاڵەتەکانی دەستدرێژیکردنە سەر لاوازی دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتییە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بێکاری، نەزانی و برسێتی هۆکاری گرنگ بوون بۆ زیادبوونی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان.

 

"زۆرتر و زیاتر منداڵ زیانیان پێدەگات"

لە درێژەی قسەکانیدا، نەسمە مەحفوزی جەختی لەسەر کاریگەریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، تۆڕئ کۆمەڵایەتی بیری خەڵک دەگرێت و دەبێتە هۆی ڕێباز و چەمکی هەڵە، بەهۆی ئەوەی کۆنترۆڵ دانەمەزراوە، خێزانەکان زۆر بێباکن لەو بابەتانەداو وتی: ئەو منداڵانەی لەژێر پاراستنی خێزاندا نین زیانی زیاتریان پێدەگات، هەندێک خێزان دەیشارنەوە کە منداڵەکانیان بە چیدا تێدەپەڕن، ئەم دۆخە دەبێتە هۆی دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکان، بەداخەوە هیچ سزایەکی کاریگەر نییە،  دامەزراوە و بزووتنەوە هەیە مافی منداڵان دەپارێزێت، بەڵام دەبینین یاساکان جێبەجێ ناکرێن.

تاوانباران تاوانەکانیان دووبارە دەکەنەوە

مونیرە بوعەزیزی داکۆکیکاری مافی ژنان و منداڵان ڕایگەیاندووە، حاڵەتەکانی دەستدرێژیکردن لە کۆمەڵگەی تونس زیادی کردووە و وتی: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە سیدی بوزید منداڵێکی تەمەن ٤-٥ ساڵان دەستدرێژی کراوەتە سەر، دەوترێت تاوانبارەکە ئەندامێکی خێزانەکەیە. ئەم ڕووداوە کارەساتە، پێویستە ڕێگری لەم ڕووداوانە بکرێت کە دەبنە هۆی بڵاوبوونەوە، پێویستە منداڵان فێری ئەوە بکرێن کە چۆن خۆیان بپارێزن، بڕیارەکان دژی کردارەکان جێگەی ڕەزامەندی نین، کاتێک تاوانباران لە زیندان ئازاد دەکرێن، دووبارە هەمان تاوان دەکەنەوە.

 

مافی ژنان و منداڵان پارێزراو نین

کەریمە عەمامی، بەرگریکاری مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان دیاردەیەکی بەرچاو و بەربڵاوە لە کۆمەڵگەی تونسدا و ئەمەش ئاستی توندوتیژی سێکسی و جەستەیی نیشان دەدات کە هەم منداڵانی کچ و هەم ژنان تووشی دەبن، هۆکاری زیادبوونی حاڵەتەکانیش نەبوونی سزای کاریگەرە.

 

کەریمە عەمامی ئاماژەی بەوەدا، ڕێکخراوەکانی ژنان زۆرجار چالاکیی هۆشیاری لەسەر ئەم بابەتە ئەنجام دەدەن و لە کۆتاییدا وتی: بەهۆی ئەوەی تاوانەکانی دژی ژنان و منداڵان بێ سزا دەمێننەوە و مافەکانیان پارێزراو نین، تاوانباران لە سزادان ڕزگاریان دەبێت و دڕندەیی تاوانەکان تا دێت زیاتر دەبێت.