لە تل تەمر سیمینارێک لەسەر ژیانی ساکینە جانسز و هەڤاڵانی بەڕێوەچوو
بۆ یادکردنەوەی ساکینە جانسز و هەڤاڵانی، کۆنگرەی ستاری ناوچەی تل تەمر سیمینارێکی ساز کرد.
حەسەکە
لە یادی شەهیدانی پاریس، ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە سەرتاسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەدەبرێت هاوکات لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ کۆنگرەی ستاری ناوچەی تل تەمر کانتۆنی حەسەکە سیمینارێکی بە بەشداری ژنان و پیاوان سازکرد، سیمینارەکە کە لە دەزگای بنەماڵەی شەهیدان دەستیپێکرد، دەیان ئەندام و جێبەجێکار و هاوسەرۆکانی لیژنەکانی قەزاکە و گوندنشینەکانی ئامادەیبوون، سیمینارەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لەو شەهیدانە دەستیپێکرد کە بەخوێنی خۆیان خاکی وڵاتیان ئاودا.
"دەیانویست بە کوشتنی ساکینە جانسز گورز لە ژنان و کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بدەن"
ڕاپەرین نورهەق، ئەندامی دەستەی جێبەجێکاری کۆنگرەی ستار لە ناوچەی تل تەمر، باسی لە ژیانی شەهید ساکینە جانسز و هەڤاڵانی کرد و وتی: "ویستیان بە کوشتنی ساکینە جانسز گورزێک بدەنە سەر ژنان و کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ماوەی ٩ ساڵە و تا ئێستا بکوژی هەر سێ ژنە شۆڕشگێڕەکە سزا نەدراوە، ئەو هێرشانەی کە دەکرێتە سەر تل تەمر و زرگان و کۆبانێ و هەموو کوردستان بە ئامانجی لێدانە لە هێزو ڕێکخراوی ژنان و تێکشکاندنی ئەو هێڵە ئەدەبییەی کە گەل بەو پێیە ڕێکیدەخات، بەڵام گەل شکست ناهێنێت".
"ڕۆحی ساکینە لە دڵی دایکان زیندووە"
ڕاپەرین ڕایگەیاند، هەتا خەڵکی دیموکرات و ئازاد هەبێت، هێڵی ئازادی تێکناشکێت و وتی: "ژنان و گەنجانی تل تەمر نوێنەرایەتی هێڵی ساکینە جانسز و هێڵی بەرخۆدانی دژ بە هێرشەکان دەکەن، ئەگەر ئەمڕۆ ئەو دایکانەی بە دەستی خۆیان منداڵەکانیان بەخاک دەسپێرن و کڕنۆش نابەنو بە تووڕەیی دژی دوژمن بەرگری دەکەن، ئەوا بزانن ڕۆحی ساکینە لە دڵی ئەو دایکانەدایە هەزاران کەس لە شوێنکەوتووانی ساکینە دروست بوون و هێڵی ساکینە و هەڤاڵەکانی پەیڕەو دەکرێن".
دوای وتارەکە سینەفزیۆنێک لەسەر ڕەوتی شەهید ساکینە و هاوڕێکانی لەمنداڵییەوە بۆ پڕۆسەی ڕێکخستن و بەرەو ڕۆژی دوایی لە پاریس پێشکەشکرا.
سیمینارەکە بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات.