لە تاران ژنێکی گەنج لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەکوژرێت
لە پارێزگای تارانی پایتەختی ئێران ژنێکی گەنج بە بیانووی شەرەف لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەکوژرێت.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، لە شاری شەهریار-ی پارێزگای تاران ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا، بەپێی زانیارییەکانی ناو ڕاپۆرتەکە، دانیشتوانی یەکێک لە خانووەکانی کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون لە شەهریار پەیوەندیان بە پۆلیسەوە کردووە و هەواڵی کەوتنەخوارەوەی ژنێکی گەنجیان لە بالکۆنی ماڵەکەیان داوە.
دوایی ئەنجامدانی کردەی کوشتنەکە، تۆمەتبارەکە کە هاوژینی ژنەکەیە خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە.
لە یاسای وڵاتی ئێراندا ئەو کەسانەی کە "کوشتنی ناموسی" ئەنجام دەدەن، سزای توند بەسەریاندا دەسەپێنرێت.
ت.پ