لە سووریا ٢٤٩ کەس بەهۆی پاشماوەی جەنگەوە لە سەرەتای ساڵەوە کوژراون

تەقەمەنی نەتەقاوە لە سووریا لە سەرەتای ساڵەوە تا سەرەتای مانگی ئەیلوول ژمارەیەکی بەرچاو قوربانی لێکەوتووەتەوە و سەدان کەس لە سەرانسەری ناوچە جیاوازەکان کوژراون و بریندار بوون، زۆرترین ژمارەی قوربانیان لەو ناوچانە تۆمارکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

پاشماوەی جەنگ لە سووریا بووەتە هەڕەشەی ڕۆژانە بۆ دانیشتووانی هەردوو ناوچەی شار و گوندنشین، تەقەمەنی نەتەقاوە ساڵانێک دوای کۆتایی هاتنی شەڕەکان بەردەوامە لە گیان و پەکخستنی جەستە، لە کاتێکدا دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی لە خەباتدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەم مەترسییە، کە هاتووچۆی مەدەنی سنووردار دەکات و قەیرانە مرۆییەکانیان توندتر دەکات.

 

لە سەرەتای ساڵەوە تا سەرەتای مانگی ئەیلوول، تەقەمەنی نەتەقاوە لە سووریا ٢٤٩ کەسی کوشتووە، کە ١٤٨ پیاو و ٩٢ منداڵ و ٩ ژن بوون. بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ٣٨٨ کەسی دیکەش برینداربوون کە ٢٣٣ پیاو و ١٤٣ منداڵ و ١٢ ژنن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرترین ژمارەی زیانبەرکەوتووان لەو ناوچانە تۆمارکراوە کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی کاتی سووریادایە و ٢٢٨ کەس گیانیان لەدەستداوە: ١٣٥ پیاو، ٨٥ منداڵ، ٣ کرێکاری ترافێل، ٨ ژن، جگە لەوەش ٣٦٨ کەس بریندار بوون، ٢٢٠ پیاو ( ٧ کرێکاری ترافێل)، ١٣٦ منداڵ، ١٢ ژن.

 

لە ناوچەکانی خۆبەڕێوبەریدا، ئەم تەقەمەنیانە ٢١ کەس (13 پیاو، 7 منداڵ، و 1 ژن) کوژران و ٢٠ کەسی دیکە (١٢ پیاو، ٧ منداڵ، و ١ ژن) بریندار بوون.