١٠ ژن لە سنووری ئیدارەی ڕاپەرین دەستبەسەرکران و ئاسایش زانیاری پێنەداین
١٠ ژن لە سنووری ئیدارەی راپەرین دەستبەسەرکران کە بەرپرس و فەرمانبەری فەرمانگەکان و دامەزراوە حکومییەکانیان تیدایەو ئاسایش هیچ زانیارییەکی لەو بارەیەوە بڵاو نەکردۆتەوە.
ئیدارەی راپەرین
سەرچاوەیەک بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند، ١٠ ژن لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕینەوە دەستبەسەر کراون.
بەگوێرەی زانیارییە دەستکەوتووەکان، لەنێو دەستبەسەرکراواندا هەندێک کەس کە بەرپرس و فەرمانبەری فەرمانگەکان و دامەزراوە حکومیەکانن هەن.
ئاسایشی ڕاپەڕین تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنەکان یان دۆخی ئەو ژنانە بڵاونەکردووەتەوە.
ئاژانسەکەمان بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم هەواڵە پەیوەندی بە چەند سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سنوورەکە کرد بەڵام ئامادە نەبوون زانیاری بدەن.