لە سوریا و تورکیا هۆشداریی لەئەنفلۆنزا دەدرێت

"ئی سی دی سی" هۆشداری دا کە بەهۆی بوومەلەرزە بەهێزەکەی ٦ی شوبات کە ناوەندەکەی مەرەش بوو، دەکرێت ئەنفلۆنزا سەرهەڵبدات و بڵاوببێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ناوەندی پێشلێگرتن و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی ئەوروپا "ECDC" ڕایگەیاندووکە بوومەلەرزەکە بووەتە هۆی داڕمان و زیانی گەورەو پێدەچێت نەخۆشی بڵاوببێتەوە لەناو زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە باکورو ڕۆژئاوای کوردستان و سوریاو تورکیا، ناوەندەکە هۆشداریدا له ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان.

 

ناوەندەکە ئاماژەی بەوەکرد بە تایبەتی لە نێوان دوو تا چوار هەفتە لە پێش ئێمەوە، ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزا لە ناوچەی بوومەلەرزەکاندا زۆرە، ئاماژەی بەدۆخی ناوچەی بوومەلەرزەکان و سەرەتا لەدەرەوەی ئەو نەخۆشیانە کرد کە لە ڕێگەی خۆراک و ئاوەوە بڵاوبوونەتەوە، هەروەها ئەو هەوکردن و نەخۆشیانەی کە بەناو هەناسەدا بڵاودەبنەوە دەتواندرێت بە پشکنین ڕێگرییان لێبکرێت.

 

"لەوانەیە کۆلێرا دەربکەوێت"

لەبەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کەئاو و کارەبا زیانیان پێگەیشتووە، لە دەرەوەی ئاوی پاک، دامەزراوە تەندروستییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە گەیشتن بە خواردن زەحمەتی دەبینن و بە بەستینی خواردن تووشی کێشە دەبن، ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆی ئەو نەخۆشیانەی کە لە ڕێگەی خۆراک و ئاوەوە بڵاودەبنەوە. هەروەها تیشکی خستە سەر ئەگەری نەخۆشی کۆلێرا لە سوریا و ناوچە بوومەلەرزەکان و وتی لە هەفتەکانی داهاتوودا نەخۆشییەکە زیاتر دەبێت و نیگەرانیشی بۆ ئەمە دەربڕی.