لە ستۆکهۆڵم ژنان لە بەرامبەر توندوتیژییەکانی دژی ژنان گردبوونەوە
لە ستۆکهۆڵمی سوید ژنانی نەتەوە جیاوازەکان لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم کۆبوونەوەو پەیامی تێکۆشانی هاوبەشیان دا.
ناوەندی هەواڵ
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی ژنانی ئامارا، بە سەدان ژن لە سوید، ئەمریکای لاتین، کورد، ئێرانی، ئەفریقی و چەندین ژنی نەتەوەکانی دیکە لە گۆڕەپانی سێرگێلس تۆرگی ناوەندی ستۆکهۆڵم گردبوونەوە و پەیامی تێکۆشانی هاوبەشیان دا.
ژنان بە وتنەوەی دروشم وبەرزکردنەوەی پانکارت بڕیارداری خۆیان لە تێکۆشانی هاوبەش لە دژی پەرەسەندی توندوتیژییە سیستەماتیکییەکانی سەر ژنانی کۆچبەر دووپات کردەوە.
لە چالاکییەکەدا وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی ئامارا، قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ژنان بە ڕێکخستنکاری خۆیان هێزیان وەرگرتووە و وتی: ئازادی ژنان مەرجی بنەڕەتی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکە.
چالاکییەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.