لە سلۆپی مامۆستایەک بە تۆمەتی دەستدرێژی دەستگیرکرا

ئەو مامۆستایەی لە سلۆپی دەستدرێژی زایەندی کردە سەر سێ خوێندکار دەستگیرکرا.

شرناخ

 

لە ناوچەی سلۆپی شرناخ، سێ خوێندکاری ئامادەیی کە لە بەشەناوخۆیی کوڕان دەمێننەوە، ئاماژەیان بەوەکرد، لە بەشەناوخۆییەکەدا لەلایەن مامۆستایەکیانەوە دەستدرێژی زایەندییان کراوەتە سەر.

 

 دوای ئەوەی خوێندکارەکان دەربارەی ئەوەی بەسەریاندا هاتووە بۆ کارگێڕی قوتابخانەکە گێڕایەوە، پۆلیس ئاگادارکرانەوە، وتەی سێ خوێندکارەکە وەک بەشێک لەو لێکۆڵینەوەیە وەرگیراوە، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لەلایەن داواکاری گشتی سلۆپی سەبارەت بە دەستدرێژی زایەندی کە دەستیپێکردووە، مامۆستا سەعدون،ڤ دەستبەسەر کراوە.

 

مامۆستاکە دوای وتەدان لە داواکاری گشتی بە تۆمەتی "دەستدرێژی زایەندی دژی منداڵ" ڕەوانەی دادگا کرا، دەستگیرکرا و ڕەوانەی زیندان کرا.