لە سلێمانی ژنێک بەشێوەی گوماناوی گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ لە سلێمانی لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون ژنێکی تەمەن ٥٥ ساڵ لە نهۆمی ٢٥ـەوە كەوتە خوارەوە و بەشێوەی گوماناوی گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان ڕێژەکەی ڕوو لەزیادبوونەو ئەم جۆرە تاوانە بۆ شاردنەوەی بکوژان و لە یاسا دەرچوونیانە، یاخود ژنان هاندەدرێن بۆ خۆکوشتن، تاوەکو پیاوان وەک بکوژ نەناسرێن.

 

 ئەمڕۆ ٥ی تشرینی دووەم، لە سلێمانی لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون ژنێکی تەمەن ٥٥ ساڵ لە نهۆمی ٢٥ـەوە كەوتە خوارەوە و بەشێوەی گوماناویی گیانی لەدەستدا، تا ئیستا لایەنە پەیوەندیدارکان لەوبارەیەوە زانیارییان نەخستووەتەڕوو.

 

بەم ڕووداوەش لە ١٠ مانگی یەکەمی ئەمساڵەوە لە باشووری کوردستان ٢٧ ژن کوژراون و ١٩ ژنی دیکەش بەشێوەی گوماناویی گیانیانلەدەستداوە.