لە سلێمانی ژنانی چوار بەشی کوردستان کۆدەبنەوە
لە سلێمانی سیمپۆزیۆمێک بە ناونیشانی “ژئۆپۆلۆتیکی کوردستان و ڕەوشی ژنان” بۆ ژنانی هەر چوار بەشی کوردستان بەڕێوەدەچێت و بانگەواز بۆ بەشداریکردنی چالاکوانان و ئازادیخوازان و داکۆکیکارانی پرسی ژنان ڕاگەیەندراوە.
سلێمانی
کاتژمێر ٣:٠٠ی ئەمڕۆ لە سینەما سالم لە شاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێک بە ناوی”ژئۆپۆلۆتیکی کوردستان و ڕەوشی ژنان” بە دەستپێشخەری ڕێکخراوی پەیوەندیەکانی ئافرەتانی کورد "ڕێپاک" و ڕێکخراوی ئازادبوون بەڕێوەدەچێت.
هەروەها بەشداربووانی سیمپۆزیۆمەکە بریتین لە نەسرین سنە،ئەندامی کەنەکەو زەینەب موراد، هاوسەرۆکی کەنەکە، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری و ئایلا ئاکاد ئاتا، چالاکوانی تەژەئاو پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە هەروەها گەشە دارا حەفید، سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادبوون.