لە سلێمانی تەرمی ژنێک دۆزرایەوە
شەوی ڕابردوو لە یەکێک لە سیتییەکانی سلێمانی، تەرمی ژنێک دۆزرایەوەو پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە.
ناوەندی هەواڵ
کوشتنی ژنان بەردەوامی هەیەو ڕۆژانە گوێبیستی هەواڵەکانی کوشتنی ژنان دەبین، ئەمەش بەهۆی عەقڵیەتی پیاوسالاری و ئەو دەسەڵاتدارییەوەیە کە هەمیشە کوشتنی ژنی ڕەوا کردووە.
بەپێی زانیارییەكان شەوی ڕابردوو ٣١ی کانوونی دووەم، لە یەكێک لە سیتییەكانی نزیك گەڕەكی كوردساتی شاری سلێمانی تەرمی ژنێک دۆزرایەوە.
لایەنە ئەمنییەكانی سلێمانی لێكۆڵینەوەیان لەبارەی ڕووداوەكەوە دەستپێكردووە و تەرمی ژنەكە بۆ پزیشكی دادوەری گوزراوەتەوە.