لە سلێمانی پرسەی دوو شەهیدی بۆردوومانەکەی ڕانیە بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ لە سلێمانی پرسەی هێڤا عەرەبۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستارو دلاوەر ئەحمەد، ئەندامی پەیەدە لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە ڕانیە شەهید بوون، لە نوێنەرایەتیی ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ١٣ی شوبات، لە نوێنەرایەتیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە شاری سلێمانی، مەڕاسیمی پرسەی دوو شەهیدی بۆردوومانەکەی ٢٧ـی کانوونی دووەم لە ڕانیە بەڕێوەدەچێت.

 

لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە ٢٧ی کانوونی دووەم لە سنووری شارۆچکەی ڕانیە، ساڵیحە ڤیان "هێڤا عەرەبۆ" ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستارو دلاوەر ئەحمەد، ئەندامی پەیەدە شەهید بوون.

 

دوێنێش ١٢ی شوبات، بە بەشداریی بنەماڵە، هاوڕێ و بەشێک لە ئازادییخوان بە مەراسیمێکی شکۆمەندانە، هەردوو شەهید لە شارۆچکەی ڕانیەوە بەرەو زێدی خۆیان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکران.