لە سلێمانی بە چاندنی نەمام پێشوازی لە ساڵیادی لەدایکبوونی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کرا
لە گوندی کانی گۆرانی سلێمانی بە هەڵمەتێکی نەمام چاندن یادی ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرز ڕاگیرا.
سلێمانی
ئەمڕۆ ٢ی نیسان ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنجان و چالاکوانانی ژنان لە هەر چوار بەشی کوردستان لە گوندی کانی گۆران کۆبوونەوە و بە چاندنی ٥٠ نەمام لە دار زەیتوون پێشوازییان لە ساڵیادی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد ، بەشداربووانی چالاکییەکە بە جۆش و خرۆشێکی شۆڕشگێڕانەوە نەمامەکانیان چاند و ڕایانگەیاند کە ئەم هەنگاوە وەڵامێکە بۆ ئەو سیاسەتە وێرانکارییانەی کە ژینگەی کوردستان دەکەنە ئامانج و جەختیان کردەوە کە هەر نەمامێک دەچێنرێت هێمایەکە بۆ گەشەکردن و بڵاوبوونەوەی زیاتری هزری ئازادی لەناو خاکی نیشتماندا.
ئەم چالاکییە لە کاتێکدایە کە گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان بە جۆراوجۆر یادی ٤ی نیسان دەکەنەوە بەڵام چاندنی نەمام بووەتە نەریتێکی ساڵانە چونکە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بەو فەلسەفەیەی کە رێبەری گەلی کورد بۆ ژیانێکی نوێ پێشکەشی کردووە لە کۆتایی چالاکییەکەشدا بەشداربووان بەڵێنیاندا کە بەردەوام بن لە پاراستنی ئەو نەمامانە و سەوزکردنی ناوچەکە وەک وەفایەک بۆ تێکۆشانی ئازادی.
ئەوەشخرایەڕوو، فەلسەفەی ئیکۆلۆژیا لە دیدگای رێبەری گەلی کورددا تەنها پەیوەست نییە بە پاراستنی سروشتەوە بەڵکو بنەمایەکی سەرەکییە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ئازاد رێبەر ئاپۆ جەخت لەوە دەکاتەوە کە قەیرانی ژینگەیی ئەنجامی ڕاستەوخۆی دەسەڵاتداری و سیستەمی سەرمایەدارییە کە سروشت تەنها وەک کاڵایەک دەبینێت هەر بۆیە گەڕانەوە بۆ سروشت و ئاشتکردنەوەی مرۆڤ لەگەڵ ژینگە لای رێبەر ئاپۆ بەشێکە لە خەباتی رزگاری نەتەوەیی چونکە تا کۆمەڵگە ژینگەدۆست نەبێت ناتوانێت بە واتایەکی ڕاستەقینە ئازاد بێت و ڕووبەڕووی کۆیلایەتی ببێتەوە پەرەپێدانی ئیکۆلۆژیا لەم فەلسەفەیەدا گەڕانەوەیە بۆ جەوهەری مرۆڤایەتی و پاراستنی ژیان لە هەموو جۆرە وێرانکارییەک.
شەهێن جەمال بەشداربوو لە یادی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد کۆمەڵێک چالاکی ئەنجام دەدرێت کە ئەمرۆ ٥٠ نەمام لە گوندی لانی گۆران نێژرا کە یەکێک بوو لە چالاکییەکان و ئەم نەمامانە دەکرێنە دیاری بۆ خاوەن باخەکان و بێگومان هەموو ساڵێک ئەم چالاکییە ئەنجام دەدرێت و گرێدراوی هەمان خەبات و فیکری رێبەر ئاپۆیە و دووبارە گرنگی دان بە سروشت و ئاشتبوونەوە لەگەڵك سروشدا لەو چوارچیوەیەدا ئەنجام دراوە و وەک هەست کردن بە بەرپرسیارێتری خۆمان.