لە سلێمانی ١٢هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی شنگال بەبیرهێندرایەوە

بەئامادەبوونی چالاکوانان و بەشێک لەلایەنە سیاسییەکان و هاوڵاتییان، مەراسیمی ١٢هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی گەلی شنگال بەبیرهێنرایەوە و جەخت لەوە کرایەوە، کە ئەوەی لە شنگال ڕوویدا تەنها کۆمەڵکوژیی نەبوو، بەڵکو خیانەتی ولاتە زلهێزەکان بوو.

سلێمانی

 

ئیوارەی دوێنێ لەڕێکخراوی ئازادبوون کۆڕێکی بۆ د.گەشە دارا حەفید بە ناونیشانی “فەرامۆشکردنی دادپەروەریی و ڕاگوزەر و ئەگەری دووبارەبوونەوەی تاوانە نێودەوڵەتییەکان و دەستدرێژییە سێکسییەکانی داعش بەرامبەر بە ژنانی ئێزدی بە نموونه
" بەڕێوەبرد، سەرەتای مەراسیمەکە، بەخولەکێک بۆ ڕێزلێنان لەشەهیدان دەستیپێکرد.


گەشە دارا حەفید، چالاکوان وتی: دوانزە ساڵ بەسەر دەستدرێژیە سیکسییەکان و توندوتیژییەکان بۆسەر ژنانی ئێزدی تێپەڕ دەبێت، بەڵام تا ئێستا تیرۆرستێکی داعش بە تۆمەتی دەستدێژی سێکسی بۆسەر ژنان لە دادگاکاندا سزای بەسەردا نەسەپێندراوە، ئەو چەکدارانەی داعش بە تاوانی کوشتنی ئاسایی بە سزا دەگەیەندرێن، کە تاوانێکی گەورە بەرامبەر مێژووی مرۆڤایەتی کراوە، لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە لایەن دەوڵەتانی زلهێزەوە کە باسی مافەکانی مرۆڤ دەکەن، هێچ هەڵوێستیکیان بۆ داواکردنی مافەکانی ژنانی ئێزیدی نییە، لە کاتێکدا هەنێک لە هاوڵاتی وڵاتەکەی خۆیان ئەنجامدەری  ئەو دەستدرێژی و جینۆساییدەن کە بەرامبەر ئێزیدییەکان ئەنجامدراوە، تەنها عێراق کەمتەرخەمی لە مافەکانی ئێزدی ناکات بەڵکو تەواوی جیهان بەرپرسن لە سەندنی مافی هاوڵاتیانی ئێزدی بە تایبەت لە ناویاندا ژنان، لە دوای دەستدرێژییە سێکسییەکانی بەرامبەر بە ژنانی ئێزدی لە لایەن چەتەکانی داعشەوە ئەنجام دراوە، زۆرێک لە ژنان ناتوانن دووبارە بگەڕێنەوە ناو خێزانەکانیان، بە هۆکاری هەبوونی منداڵ لە چەتەکانی داعش، لە کاتێکدا منداڵەکان باوکیان وجودی نییە، بۆیە کۆمەڵگە و کولتووری ئێزدییەکان ئەو منداڵانە قبوڵ ناکەن، بە ناچاری ژنان ناگەڕێنەوە زێدی خۆیان، ژیانیکی پڕ لە ئاستەنگی بەڕێدەکەن تا بتوانن منداڵەکانیان لە لای خۆیان پەروەردە بکەن، بەشێکیش لە ژنان لەسەر سنوورەکان منداڵەکانیان لێزەوت دەکرێت، بەبێ ئەوەی چارەنووسی منداڵەکان دیاری بکرێت، هەروەها ئەو منداڵانە بەبی هەبوونی ناسنامە دەمێننەوە.


ئەوەشی خستەڕوو، دەستدرێژی سێکسی لەجەنگ و ململانیەکاندا بەمەبەستی لەناوبردنی ڕەچەلەک و یاخود کەمکردنەوەی ڕەچەلەکئازاردانی جەستەیی و دەرونی بەناوی شەرەفەوە بۆ بەرامبەر بەکاردەهێنرێت،ڕێکەوتنامەی لاهای لەساڵی ١٩٠٧بۆ ڕێکخستنی داب و نەرێتی جەنگ ڕاستەوخۆ باسی لاقەکردن و دەستدرێژی سێکسی نەکردووە، بەلام دەڵێت دەبێت پابەندبێت بەپاراستنی شەرەفی خێزان بەڵام مەبەست لەڕێگری کردنە لەتوندوتیژی، لەجاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ باسی ڕێگری کردن لەکۆیلەدەگرێت کە کۆیلەیی سێکسش دەگرێتەوە ڕێکەوتنامەی قەدەغەکردنی بازرگانی و لەشفرۆشی ڕێکەوتنامەی لەناوبردنی هەموو جۆرە جیاکاریەک لەدژی ژن لەساڵی ١٩٧٩.

 

ئاماژەیی بەوەشکرد، کاتێک داعش کۆنترۆڵی شنگال و ناوچەکانی دەوروبەریشی کرد، دەستبەجێ کەوتنە خاپورکردنی مەزارەکانی ئێزدییەکان و هەروەهاش سەربڕینی خەڵکی سیڤیلی ئێزدی هەزاران کەسی ئێزدی، بەتایبەتی پیاوان و کوڕان کوژران لە کاتێکدا هەزاران کەسی تر بەتایبەتیش ژنان و کچانی ئێزدی ڕفێندران و کرانە سەبایا "کۆیلەی سێکسی" لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە، لە سەرجەم ئەو ٢٠٠ هەزار کەسە ئێزدیەی خانە و ماڵی خۆیان جێهێشت هاوکاتی هێرشەکەی داعش، نزیکەی ٥٠ هەزار کەس چوونە چیای شەنگال لەوێش چەکدارەکانی داعش گەمارۆیاندان و چواردەوریان گیرا لە ماوەی سێ ڕۆژدا، دەیان ئێزدی کە دەکرێت بڵێین زۆربەی هەرە زۆریان منداڵ بوون، لە تینواندا گیانیان لەدەستدا. ئێزدییەکان پەیوەندییان دەکرد بە خێزانەکانیانەوە لە سەرانسەری جیهاندا.


لەکۆتایی قسەکانیدا ئاماژەیی بەوەکرد، لە عێراقدا یاساکان لە ڕێگەی مافەکانی مرۆڤەوە داناندرێت، تا بتواندرێت چارەسەری کێشەکانی پێبکرێت، بەڵام لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە لە بەشێک لە وڵاتاندا ئەومنداڵانەی لە دەرئەنجامی دەستدرێژییەکانی چەکداران بەرامەر ژنان دروست ببوون، دەکران بە ناوی دایکەکانەوە، تا بتوانێت ژیانی وەک مرۆڤێکی ئاسایی بەڕێبکات، هەروەها بەهۆی دەرچوونی یاساییەک بۆ دابینکردنی بڕێک پارەی کەم بۆ ژنانی دیلی دەستی داعش، کە نسبەیەکی کەم بۆئەو ژنانە دەبڕدێتەوە، لە کاتێکدا بەشی دابینکردنی بژێوی سەرەتاییان  ناکات.  


مهاباد شێخ محەمەد ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان کوردستان وتی: بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکان سەری ڕێز وەفا ئەنێرین بۆ گیانی پاکی تەواوی ئەو تاوانە قێزەونەی کەکرا لەهەرێمی کوردستان بەرامبەر خوشک و براکانمان، ئەو تاوانە گەورەیە لەلایەن داعشەوە ئەنجامدرا بەرامبەر نەتەوەیەک کەبیتاوان بوون هێرش کرایە سەر ناوجەکەیان بەناڕەوا کۆمەڵکوژ کران زۆربەیان فڕێدران و برانە ولاتانی تر بەتایبەت ژنان کڕین و فرۆشتنیان پێوە کرا، هەتا ئێستا ئەو تاوانە گەورەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و دادگاکانی جیهان و دادگا ڕەسمیەکان کەجینۆسایدیان لەخۆ گرتووە بەتایبەت دادگایی لاهایی تائێستا ئەم کەیسە بەجینۆساید نەناساندوە کەڕەنگدانەوەی دابوو لەسەر هەموو ئەو وڵاتانەی کەنیگەران بوون بەرامبەر شنگالیەکان کار لەسەر ئەوە دەکەین لەسەر دەسەڵاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بتوانن ئەو تاوانە بەcینۆساید بناسرێت لەسەر دادگاکانی عێراق و وڵاتان ئەگەر ئەمە بەتاوانێکی مرۆڤایەتی دانەنرێت پێموایە هێرشەکان هەر بەردەوام دەبێت.