لە شەش مانگی ئەم ساڵدا نزیکەی ٢٧ هەزار کەس کۆچییان کردووە
لە ئێستادا بەپێی ئامارە جیهانییەکان زیاتر لە ٨٢.٤ ملیۆن پەنابەر هەن، بەپێی ئامارێکی دەزگای لوتکە لە شەش مانگی ئەم ساڵدا زیاتر لە ٢٦ هەزار هاوڵاتی عێراق داوای مافی پەنابەرێتی کردووە، بانگەوازی بۆ کۆنفڕانسێکی نەتەوەیی دەکەن.
لە ئێستادا بەپێی ئامارە جیهانییەکان زیاتر لە ٨٢.٤ ملیۆن پەنابەر هەن، بەپێی ئامارێکی دەزگای لوتکە لە شەش مانگی ئەم ساڵدا زیاتر لە ٢٦ هەزار هاوڵاتی عێراق داوای مافی پەنابەرێتی کردووە، بانگەوازی بۆ کۆنفڕانسێکی نەتەوەیی دەکەن.
سلێمانی
ئەمڕۆ ٧٠ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کۆڕبەندی جیهانی بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، کە وەک ڕۆژی جیهانی پەنابەران دیاریکراوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆش دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە نوسینگەی خۆی لە سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا.
بە پێی ئاماری نەتەوە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە تەواوی جیهاندا ٨٢.٤ ملیۆن پەنابەر هەن کە ناچارکراون ماڵەکانی خۆیان جێبهێڵن و بۆ وڵاتانی دەرەوە کۆچبکەن.
نەوا لەتیف، جێگری سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، کە ئامارەکانی کۆچکردن لە عێراق بەڕێژەیەکی مەترسیدار بەردەوامی هەیە، ئەمەش بووەتە هۆی ناسەقامگیری بۆ ناوچەکە، هۆکاری زۆری رێژەی کۆچیشی گەڕاندووە بۆ خەمساردی دەسەڵات و لایەنی پەیوەندیدار لە داهاتووی گەنجان و دۆخی وڵات.
بەپێی ئامارەکانی دەزگای لوتکە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا، ٢٦ هەزار و ٩٧٢ هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە، هەروەها پێنج کەسیش گیانی لەدەستداوە.
هەروەها وەک دەزگای لوتکە بانگەوازییان لە سەرجەم ڕێکخراوە ناوخۆی و نێودەوڵەتییەکان، لایەنە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، تا لە زووترین کاتدا کۆنفڕانسێکی نەتەوەیی کراوە ببەستن، بۆ باسکردن لە دۆخی پەنابەران و دۆخی ژیانیان، لایەنە جیاوازەکانیش کار بۆ کۆچبەران بکەن.
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند: ئامارەکان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمیان کردووە، ساڵی ڕابردوو ٣٤ هەزار هاوڵاتی کۆچیان کردووە، لە کاتێکدا تەنها چوار مانگ سنورەکان کراوەبوون، لە شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵیشدا ٢٦ هەزار و ٩٧٢ هاوڵاتی کۆچیکردووە.
ت.پ