لە شەنگال پۆستەری ٨ی مارس هەڵواسرا و دەست بە چالاکییەکان کرا
ژنانی شەنگال لە ئامادەکارییەکانیان بۆ یادکردنەوەی ٨ی مارس بەردەوامن و ئەمڕۆ دەستیان بە پۆستەر هەڵواسین کرد.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی – تاژێ، لە ناوەندی شەنگال دەستیان بە هەڵواسینی پۆستەر کرد و لە ئامادەکارییەکانیان بۆ ٨ی مارس بەردەوامن، ژنانی گەنج و ژنانی شارەکە بە لەبەرکردنی جلی کلتوری ئێزیدیان و بە لێدانی دەفەوە ئەمڕۆ دەستیان بە چالاکی کرد و بە ناو شاردا بڵاو بوونەوە تا پۆستەر و پیرۆزباییەکانی ٨ی مارس هەڵبواسن.
چالاکییەکەی ژنانی شەنگال، لە بەردەم چادری بەرخۆدانی ئاسایشی ئێزیدخانەوە تا ناوەندی شار دەستیپێکرد و کۆڵان بە کۆڵان پۆستەرەکانیان بڵاو کردەوە.
ت.پ