لە شەنگال هەوڵ بۆ زیندووکردنەوەی زمانی کوردی دەدرێت
لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، لە شەنگال چالاکییان ڕێکخست و داوایانکرد زمانی کوردی لە هەموو جێیەک بناسرێنرێت و زیندوو بکرێتەوە.
ناوەندی هەواڵ
دوێنی ٢١ی شوبات، رۆژی جیهانی زمانی دایک لە لایەن ڕێکخراوی پەروەردەی کۆمەڵگەی دیموکراتی ئێزدی ڕاگەیاندراوێک بڵاوکرایەوە و ئەو ڕۆژە پیرۆزکرا، مامۆستا ڤیان بەدەل لە نێو قوتابیاندا ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوەکەی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەدا زمانی دایک مێژووی مرۆڤایەتیمان بیردێنێتەوە، چونکە زمان کلتوورە، زمان ناسنامەیە و زمان بناغەی بنەڕەتی ژیانە، زمان سەرەتای دروستبوونی کۆمەڵگای مرۆڤایەتییە، بۆ یەکەمجار یەکێک فێر دەبێت و دواتر لە ڕێگەی زمانی دایکەوە کۆمەڵگە فێردەبێت، زمان لە ژیانی خەڵکدا گرنگی مێژوویی هەیە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتبوو: دەبێت ئێستا بە زمانی خۆمان قسە بکەین، چونکە زمان هێزی بە کۆمەڵایەتیکردنە"، داواش لە ڕۆشنبیران کرا کە زمانی کوردی لە هەموو شوێنێک بناسێنین و زیندووی بکەنەوە، هەروەها ئەو ڕۆژە پیرۆزکرا و ئەوەش وترا: "بۆ هەموو گەل ڕۆژی زمانی دایک پیرۆز دەکەین و دەڵێین، کە پێویستە هەموو منداڵێک بە زمانی دایکی خۆی فێربێت، بخوێنێتەوە و قسە بکات".
ت.پ