لە شنگال چالاکی بۆ شێخ مەقسودو ئەشرەفیە بەڕێوەچوو

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" بۆ یادی شەهیدانی گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە لە بازاڕی کۆن لە ناوەڕاستی شنگال مۆمیان داگیرساند و داوایان لە جیهان کرد لەبەرامبەر ئەو دڕندەییە بێدەنگ نەبن.

شنگال 

 

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" بە بەشداری ئەندامانی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شنگال، ئێوارەی دوێنێ لە بازاڕی کۆن بە داگیرساندنی مۆم یادی شەهیدانی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی کردەوە.

 

سوهام شنگالی، ئەندامی لیژنەی دیپلۆماسی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی لە چالاکییەکەدا قسەی کردو ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان وەک ژنانی ئێزدی لە بازاڕی کۆن کۆبوونەتەوەو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: وەک ژنانی ئێزدی مۆممان داگیرساند بۆ یادی شەهیدانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە، بە ڕێزەوە هەموو شەهیدانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە بەبیر دەهێنینەوە کە تا کۆتایی شەڕیان کرد و بەرگرییان لە خاک و گەلەکەیان کرد و سەرمان بۆ یادی ئەوان دانەوێنین، ئەم بازاڕەی شنگالیش بازاڕێکی مێژووییە. لە ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥هەروەک چۆن قارەمانانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە دژی چەتەکان شەڕیان کرد و شەهید بوون، زۆرێک لە قارەمانەکانی شنگالیش شەڕیان لەگەڵ داعش کرد و شەهید بوون لەم بازاڕە کۆنەشدا ئێمە ئەو شەهیدانەشیان لەبیرە و سەری خۆمان بۆ یادەوەرییەکانیان دادەنێین وەک ژنانی ئێزدی، بە توندی ئیدانەی کارەکانی چەتەکانی حکومەتی کاتی شام دەکەین کە کۆمەڵکوژی دڕندانەیان لە دژی ژنان و منداڵان و خەڵکی مەدەنی ئەنجامدا. لێرەوە، لە شوێنی بەرخۆدان لە شەنگالەوە، داوا لە جیهان دەکەین لەبەرامبەر ئەو کردەوە دڕندانەدا بێدەنگ نەبن ئێمە جارێکی دیکە لە کەسایەتی شەهیدی گەورەی زیاد حەلەبدا، هەموو شەهیدانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە بەبیردەهێنیەوەو بە ڕێزەوە سەرمان بۆ یادەوەرییەکانیان دادەنەوێنین.

 

دوابەدوای دروشمی "شەهیدان نامرن" کۆتایی بە چالاکییەکە هات.