لە شەهبا ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کرا
ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی عەفرین لە ڕاگەیەندراوێکدا لە گوندی تل قیرە-ی سەربە کانتۆنی شەهبا، ئیدانەی هەڕەشە و دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەری کرد.
شەهبا
ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی عەفرین لە دژی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێم و کردەوەکانی دژی ژنان لە عەفرین بە دروشمی "عەفرین شەرەفمانە، ئێمە فیداکاری عەفرینین" لە بەردەم ناوەندی کۆبوونەوە لە گوندی تل-قیرە لە ناوچەی ئیحداسای کانتۆنی شەهبا سەرجەمی ئەندامانی کۆمەڵەی خانەوادەی شەهیدان لە هەرێمی عەفرین ئامادەبوون، لەگەڵ ڕاگەیەندراوەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و خانەوادەی شەهیدان بەرز کرایەوە.
"دەوڵەتی تورک هەموو دڕندەییەک دەکات بۆ ئەوەی خەونە عوسمانییەکانی خۆی جێبەجێ بکات"
لێدوانەکە لەلایەن فەوزی مستەفا، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان لە هەرێمی عەفرین خوێندرایەوە و تێیدا هاتووە، "لەگەڵ بەردەوامی شەڕی جیهانی سێیەم، بەتایبەتی لەسەر ئاستی ناوچەکەمان و جیهان ناکۆکییەکان پەرەی سەندووە، لە ڕووی تەکنیکی و ستراتیژیەوە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، دەستێوەردانی ڕژێمی تورکیا بە گشتی بەڕێوەچوونی ئەم شەڕەیە بە پێی هەلومەرجی نێودەوڵەتی و بۆشایییە سیاسییەکان کە لە ناوچەکە و ئاژاوەی دەوڵەتی تورکدا سەریهەڵداوە بە بەرخۆدانی گەلانی کوردستان دەستی قارەمانانە لە دژی هێزەکانی فاشیزمی تیرۆری تورک نووسرا، لەم ماوەیەدا بەردەوام لە فریودانی جەماوەر و بە درۆ بۆ دامەزراندنی بوونی نایاسایی خۆی و سەپاندنی سیستەمی داگیرکاری لە هەرێمدا،هەمیشە هێرش و شەڕە پیسەکان ئەنجام دەدات کە هیچ نموونەیەکی مرۆڤایەتیان نییە، بە ڕێگای هەڕەشەکردن کاری دڕندانە ڕۆژانە لە ناوچە داگیرکراوەکاندا ئەنجام دەگیرێ، ڕفاندن و لێدان و ئەشکەنجە و کوشتن و کوشتار دژی دانیشتوانی هەرێمەکە، تاڵانی و دزینی شوێنە مێژووییە پیرۆزەکانی شاری عەفرینی کردە ئامانج لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی بە ئامانجی گۆڕانی دیمۆگرافی و سەپاندنی سیاسەتی کۆمەڵکوژی و وێرانکاری لە کانتۆنی عەفرین، شەهبا لە هەموو ناوچە داگیرکراوەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و کوردستان درێژە بە سیاسەتە دڕندانەکان دەدات، ئەمەش مانای سەپاندنی عەقڵییەتی فاشیزمی حکومەتی ئاکەپەیە بۆ ئەوەی خەونەکانی عوسمانی بەدی بهێنرێ، بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکاتە سەر گەلانی ڕۆژئاوا و هەوڵ دەدات لە داهاتوویەکی نزیکی ئاشتی کۆمەڵایەتیدا مانگرتن بکات".
"پێویستە ڕێکخراوی یوئێن و مافی مرۆڤ بێنە دەنگ"
ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیە کۆتاییهات: "ئێمە وەک ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە کانتۆنی خۆڕاگری شەهبا، ئەو کارە داگیرکارییانەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە توندی شەرمەزار دەکەین هاوکات بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەتی ئەو هێزانەی کە دەڵێن ئێمە ئاشتیخوازین جێگەی ڕەخنەیە، چونکە بێدەنگییان مانای هاوکاری داگیرکارییەکانی تورکیایە لەم کاتەدا لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی ئێمە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئەوەیە کە فشار بخەنە سەر دەوڵەتی تورکیای فاشیست بۆ ئەوەی واز لە سیاسەتی کۆمەڵکوژی و کارە دڕندانەکان بهێنن کە دژی پێوەرە مرۆییەکانن".
بەیاننامەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی سەردەم، بمرێ داگیرکەر" کۆتایی هات.