لە شەهبا لەناو هێرش و گەمارۆدا ئامادەکاری بۆ ٨ی ئادار دەکرێت
بەبۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، تەڤگەری هیلالی زێڕینی عەفرین-شەهبا لە ئامادەکاریدایە، ژنان ڕایانگەیاند لەناو هێرش و گەمارۆدا خۆیان بۆ ٨ی ئادار ئامادە دەکەن.
حەسنا محەمەد
شەهبا- بە بۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، کە ژنان ئەو ڕۆژە پیشەنگەیاتی دەکەن و دەیڕازێننەوە، ئەندامانی تەڤگەری هیلالی زێڕین عەفرین-شەهبا لە ئامادەکاریدان و هەوڵ دەدەن بە پەرۆشییەکی زۆرەوە پێشوازی لەم ڕۆژە بکەن، سەرەڕای هێرش و بارودۆخی گەمارۆدانی شەهبا خۆیان بۆ ٨ی ئادار ئامادە دەکەن، لەو بارەیەوە بەڕێوەبەرو ئەندامانی تەڤگەری هیلالی زێڕێنی عەفرین-شەهبا تێڕوانینی خۆیان دەربڕی.
"لەناو هێرش و گەمارۆدا ئامادەکاری دەکەین"
گونەی مستەفا، بەڕێوەبەری تەڤگەری هیلالی زێڕینی عەفرین-شەهبا، باسی لە ئامادەکارییەکانی ٨ی ئادارو ئەو سەختییانە کرد کە بینیویانە و وتی: پیرۆزبایی ٨ی ئادار لە ڕێبەر ئاپۆ و ژنان دەکەین، بەهیواین لە ڕۆحی ئەم ڕۆژەدا، ئەمساڵ ساڵی سەرکەوتن و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بێت، ئامادەکارییەکانمان بۆ ئەم ڕۆژە زۆر بەهێز و بە پەرۆشن، لە شەهبا، سەرەڕای سەختی و دەرفەتی سنووردار، ئەندامانمان هێشتا خۆیان ئامادە دەکەن لە لایەکەوە، هێرشەکانی داگیرکەران، لە لایەکی دیکەوە، گەمارۆی حکومەتی شام لەسەر ئێمە بەردەوامە، بەهۆی دەرفەتە سنووردارکراوەکان و نەبوونی سووتەمەنی، ناچار بووین لە درەنگانێکدا دەست بە پەروەردەی ٨ی ئادار بکەین، بەڵام جارێکی دیکە ئەندامانی ئێمە هەوڵیان هەبوو بۆ ئەوەی بە تێپەڕبوونی کات خۆیان پەروەردە بکەن و ڕێگرییان کرد لەوەی هیچ بارودۆخێک کاریگەری لەسەریان هەبێت.
"جۆشی ٨ی ئادار بەهێز بوو"
گونەی مستەفا لەبارەی گۆرانی و گرووپە هونەرییەکانی ٨ی ئادار قسەی کرد و وتی: چەندین گرووپی هونەریمان بۆ ٨ی ئادار ڕێکخست و پەروەردەمان دا، ٥ گروپی گۆرانی هەڵبژێردران و گۆرانی شۆڕشگێڕانە و ئەوانەی پێشەنگایەتی ژنان و شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکەن دەوترێت، گۆرانییەکان بە زمانی کوردی سۆرانی و کرمانجی بە زمانی عەرەبی و تورکی دەبن، لەگەڵ ئەوەشدا، گروپەکانی هەلپەڕکێی فۆلکلۆری عەفرین و ناوچەکانی دیکە دەگرێتەوە.
"هەڵپەرکێی ئاگری لە شەهبا دەکرێت"
زەینەب ئیبۆ، وتەبێژی کۆمیتەی هەڵپەڕکێ ڕایگەیاند، هەڵپەڕکێ لە هەرێمەکانی دیکە لە ٨یئازاری ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت و وتی: ئامادەکارییەکانمان جیاوازە ئەمساڵ. هەموو ساڵێک تەنها یەک گرووپی هەڵپەڕکێ هەبووە، بەڵام ئەمساڵ دوو گروپ دەبن، گروپی شەهید ڤیان سۆران بە هەڵپەڕکێی ئاگری، گروپی شەهید ڕۆناهی بە هەڵپەڕکێی عەفرین نمایش دەکەن، جیاوازی ئەمساڵ ئەوەیە کە هونەرەکانی ناوچەکانی دیکە دەگرێتەوە، بەهۆی بارودۆخی ناوچەکەوە، بە زەحمەت پەروەردەمان وەرگرت، هەفتەی جارێک پەروەردەمان وەردەگرت، بەڵام ئێمە بەو سەختیانەدا تێپەڕین و ئامادەکارییەکانمان بۆ ٨ی ئادار تەواو کرد، ٨ی ئادار لە ڕێبەر ئاپۆ و ژنان لە سەرانسەری جیهان پیرۆز دەکەین.
"گۆرانی بە کوردی و عەرەبی دەوترێت"
فاتمە بیلال، وتەبێژی گروپی گۆرانی شەهید بەرچەم، تیشکی خستەسەر ئامادەکارییەکانیان بۆ ٨ی ئادارو وتی: ئامادەکارییەکانمان بۆ ٨ی ئادار بە پەرۆشییەوە بەردەوامن، گروپی شەهید بەرچەم لە ٨ گۆرانیبێژ و مۆسیقاژەن پێکهاتووە کە زۆربەیان خوێندکارن، جگە لە خوێندنەکەیان ئەوان جارێکی دیکە هەوڵ دەدەن پەروەردە بەدەست بهێنن و لە ڕووی ئەخلاقییەوە خۆیان بۆ ٨ی ئادار ئامادە دەکەن، لە ئاهەنگەکەدا ٨ گۆرانی شۆڕشگێڕی نەتەوەیی کە بەرخۆدانی ژنان و خەباتی ژنان لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا دەردەخات دەوترێت، وەک هونەرمەندێکی تاکەکەسی، هەروەها بەشداری لە ئاهەنگی ٨ی ئادار دەکەم و گۆرانی بە زمانی عەرەبی دەڵێم، چونکە پێکهاتەی عەرەبیش لە شەهبا هەیە، هیوادارین ٨ی ئادار ببێتە ساڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەڕانەوە بۆ عەفرینی ڕەنگاوڕەنگ.