لە شاری تەعز بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیان خۆپیشاندان کرا

خەڵکی شاری تەعز لە یەمەن بۆ باشترکردنی دۆخی ژیان و ئابووریی ئەو وڵاتە، هەروەها داوای زیادکردنی دەستیکار خۆپیشاندیان کرد.

یەمەن

 

دوێنێ دانیشتووانی شاری تەعز لە باشووری یەمەن خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و داوای باشترکردنی بارودۆخی ژیان و زیادکردنی دەستیکاریان کرد، لەم بۆنەیەدا ژنان کاردانەوەی خۆیان بەرامبەر تێکچوونی باری ئابووری خۆیان و دابەزینی دەستیکاریان دەربڕی.

 

ئەم چالاکییە دوای پەسەندکردنی جێبەجێکردنی یاسای ڕێکخستنی ڕێپێوان و خۆپیشاندانەکان لەلایەن لیژنەی ئەمنی شارەوە بەڕێوەچوو، ئەم بڕیارە کە ڕۆژی شەممە پەسەند کرا، بە ناڕەزایی و کاردانەوەی دانیشتووان و چالاکوانان بەرەوڕوو بووەوە. بەپێی ئەم بڕیارە، هەرکەسێک خۆپیشاندان یان چالاکی ڕێکدەخات، پێویستە ٧٢ کاتژمێر پێشوەختە حکومەت ئاگادار بکاتەوە و دواتر ڕەزامەندی بۆ ئەم چالاکییە وەربگرێت.

 

داواکاری زیادکردنی کرێ و باشترکردنی بارودۆخی ژیان

ئیسراق هایل ئەلحەکیمی، ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی گەشەپێدانی ژنان لە زانکۆی تەعز کە بەشداری خۆپیشاندانەکەی کرد، وتی: خەڵک لە هەموو چین و توێژەکانی ژیان و پیشەسازییەکانەوە بەشدارییان لەم چالاکییەدا کردووە بە ئامانجی گەیشتن بە مافەکانیان و پاڵپشتیکردنی مامۆستایان بۆ زیادکردنی مووچەکانیان بۆ ئەوەی بتوانن بژێوی ژیانیان لە بەرامبەر ئەو بەرزبوونەوەی نرخانەی کە هەرێم تووشی دەبێت.

 

مامۆستا ئیلهام ئەلڕەشیدی، کە لە خوێندنگەیەکی حکومیدا کاردەکات، ڕایگەیاند، تا ئێستا داواکارییەکانیان لەلایەن حکومەتەوە جێبەجێ نەکراوە وتی: دەمانەوێت مووچە بەپێی نرخی ئێستای ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی ڕێکبخەینەوە. لە ساڵی ٢٠١١ەوە مۆڵەت و مووچەمان هەبووە کە تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.

 

مامۆستا سومەیە ئەحمەد هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان بەردەوام دەبن لە مانگرتن و خۆپیشاندانەکانیان کە ماوەی سێ مانگە بەڕێوە دەچێت و وتی: بە بەردەوامی لە کارەکانمان بەردەوام دەبین تا داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێت و دەستیکار بەرز دەکرێتەوە، دەبێت حکومەت کار بۆ چارەسەرکردنی داڕمانی دراوی ناوخۆیی بکات بۆ ئەوەی بتوانین بژین، ئەو مافەی پێمان دەدەن بەشی کۆمەڵگە نییە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان.

 

ئیسماعە ئەلئەمیر، کە بەشداری چالاکییەکە کردووە، وتی: مووچەکەم لە ٢٥ دۆلار زیاتر نییە و کرێی خانووەکەم ٧٠ دۆلارە، چۆن دەتوانین بەم مووچەیە بژێوی ژیانمان دابین بکەین؟ پێویستە حکومەت بە خێرایی هەنگاو بنێت و کێشەکانی کۆمەڵگاکەی چارەسەر بکات، ئەگەر هیچ چارەسەرێک نەدۆزرێتەوە، هەرێم بەرەو کارەساتێکی گەورە دەڕوات.

 

لەماوەی چەند ڕۆژ و هەفتەی ڕابردوودا سەدان مامۆستا بەشداری خۆپیشاندانی شاری تەعزیان کردووە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی کرێ و باشترکردنی بارودۆخی ژیان لە هەرێم.