ساڵیادی دامەزراندنی ناوەندی ئەرشیف و پەرتووکخانەی ژنی کورد بەرز ڕاگیرا
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، بە مەڕاسیمێکی تایبەت و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەران، چالاکوانان، پارێزەرانی مافەکانی ژنان, سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی "ناوەندی ئەرشیف، توێژینەوە و پەرتووکخانەی ژنی کورد" بەرز ڕاگیرا.
سلێمانی
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، بە دەستپێشخەری ناوەندی ئەرشیف و توێژینەوە و پەرتووکخانەی ژنی کورد، مەڕاسیمێکی تایبەت بۆ بەرزڕاگرتنی سێهەمین ساڵیادی دامەزراندنی ناوەندەکە بەڕێوەچوو. لەم یادەدا، چەندین نووسەر، چالاکوان، پارێزەری مافەکانی ژنان و کەسایەتی جیاوازی هەر چوار بەشی کوردستان ئامادە بوون، کە تێیدا بەشێک لە بەشداربووان پەیامی پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی ناوەندەکە کرد.
ئەم ناوەندە کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و یەکێتی ژنانی کوردستانە، دوای سێ ساڵ لە کارکردن و ئامادەکاری، لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣دا بە فەرمی کرایەوە. بیرۆکەی سەرەتایی دامەزراندنی ئەم ناوەندەش بۆ بیرمەند و چالاکوان ناگیهان ئاکارسەل دەگەڕێتەوە، کە وەک یەکێک لە دامەزرێنەرە سەرەکییەکانی ئەم دەستپێشخەرییە دەناسرێت.
سەبارەت بە گرنگی هەبوونی ناوەندێکی لەوشێوەیە تایبەت بە ژنان کنێرعەبدوڵا نووسەر و چالاکوان وتی: لەساڵیادیی دامەزراندنیدا دوو چالاکی بەڕیوەدەچێت ، یهكهمیان پێشانگایهكی تایبهتی گۆڕینهوهی كتێبه لهژێر دروشمی پهرتووكێكی ژنان دابنێ و پهرتووكێكی تر ههڵبگره كه تێیدا سهرجهم نووسهرهكان ژنن و چالاكی دووهمیش سیمینارێكی ڕهخنهیی و فۆلكلۆرییه لهژێر ناونیشانی ئاوازمهندی كورد که لایلایهدا كه تێیدا له ڕهههنده دهروونی و كۆمهڵایهتییهكانهوه ههڵسهنگاندن بۆ لایلایه دهكرێت تا ببێته یهكێك له پڕۆژه ستراتیژییهكانی ناوهندهكه بۆ نووسینهوهی مێژوو به بیركردنهوهی خودی ژنان كه ئهم بیرۆكهیهش له سهرهتادا بۆ هاودامهزرێنهری ناوهندهكه ناگیهان ئاكارسهل دهگهڕێتهوه
لەڕێگایی ئەم کتێبخانەیەوە دەمانەوێت کتێبخانەکە دەوڵەمەند بکەین هەم ئێـەس ئاڵگۆڕی ئەو کتێبانە دەکەین میوانەکە دێت هەڵیدەگرێت، کتێبەکانی لێرەیە هەمەڕەنگن جالاکی دووەمان سیمینارێکە لەژێر ناونیشانی ئاواز مەندی کورد لەلایلایەدا کەجەند ژنێکی بەشداربوو قسەکەرن لەناو سیمینارەکەدا بانگێشتنامەکە تایبەت کراوە بەو ژنانەی گرنگی بەمێژووی لایلایەدەدەن لەبوارە دەرونی و کۆمەڵایەتیەکەیەوە جۆن بتوانین لەبوارە فولکلوریە هەڵسەنگاندن و شرۆفەیەکی ئەم بوارە بکەین بۆیە ببێت بەیەکێک پڕۆژە ستراتیژیەکانی ئەم ناوەندە
وتیشی، ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرنگە لە مێژووی ڕۆشنبیری ژنی کوردا، ناوەندی ئەرشیف و پەرتووکخانەی ژنی کورد، ناوەندێکە بۆ کۆکردنەوە و پاراستنی کەلتوور و مێژووی ژنانی کورد، بەژنانی هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، ئەرکی هەموو ژنانە کە هاوکاربن لە دەوڵەمەندکردنی ئەم ناوەندەدا.
وتیشی،هەرنەتەوەیەک بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی مێژووی خۆی دەبێت لە کۆکردنەوەی ئەرشیفەوە دەست پێ بکات، گرنگی ئەم ناوەندەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، هیوادارین بتوانین لە ئاست ئەو خەونەدابین کە ژن خاوەنی ئەرشیفی خۆی بێت و بە بیرکردنەوەی ژن مێژوو بنووسرێتەوە، کارەکە چەند گرنگە ئەوەندەش قورسە.
ئاماژەیی بەوەشکرد، سێ ساڵ پێش ئێستا ئەم ناوەندی ئەرشیف دامەزراوە مەبەست لەدامەزراندی هەمیشە گفتووگۆ لەسەر ئەوە هەبووە دەبێت ژن مێژووی خۆیی بینووسێتەوە ژن خاوەنی ئەرشیف و پەرتوکخانەیی تایبەت بەبوارەکانی خۆیی تایبەت مەندبێت لەئاستی ژنانی کورد و چوار پارچەیی کوردستاندا ئەم بیرۆکەیە سەرەتا دەگەڕیتەوە بۆ ناگیهان ئاکارسەل یەکێک بوو لەدامەزرێنەرانی ئەم ناوەندە بێتە دنیایی لەدایک بوون و ژیانەوە..
فەوزیە ساڵح چیرۆکنووس وتی: مێژووی پەرتوک دەگەڕێتەوە بۆ چەندین سەدە لەمەوبەر لەسەردەمی ئەشکەوتەوە دەستی پێکردوە،ئەو دەمەیی مرۆڤ ئەقڵی بەرەو ئاگایی و هەنگاونان ڕۆشت دەستیکرد بەنووسین لەزمانی ئاماژەوە هاتە ناو دنیایی ڕاگەیاندن وپەیڤ و ووشەکان بۆ بەئاگا هێنانەوەی دەوروبەرەکەیی، گومانی تێدا نیە پەرتوک یەکێکە لەوبەشانەیی کەبەرهەمی شارستانیەت و ئەقڵی مرۆڤە بۆ ئەوەیە مرۆڤەکان بەرەو ئایندەیی باش هەنگاوبنێن.
ئەوەشی خستەروو،ئەم ناوەندە خزمەت بە ژن و چالاکییەکانی دەکات، کە پێشتریش زۆر کار بۆ ئەوە دەکرا، ژن بێتە ناو شۆڕش و بەشدرا بێت لە دژی ئەو چەوساندنەوانەی لە دژیان دەکرێت هەڵوێستی خۆیان هەبێت، هەبوونی ناوەندی ئەکادیمی لەم شێوەیەش کار بۆ ئەوە دەکات پێگەی ژن بگەڕێننەوە کە لێ سەندراوە.