لە شاری هەولێر بە ڕێپێوان پشتیوانی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا کرا

لە شاری هەولێر بە ڕێپێوانێکی جەماوەری لە هەموو چین و توێژەکانی شارەکە بە هەزاران کەس بە ڕێپێوان پشتیوانیان لە بەرخۆدانی رۆژئاوا کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتی گەنجان، لە هەموو توێژەکانی شاری هەولێر خۆپیشاندانێکی بەفراوانیان لە ناوجەرگەی بازاڕی شار دەستپێکرد.

 

لە ڕێپێوانەکەدا بە بەردەوامی دروشمەکانی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "تیرۆریست جۆلانی" گوترانەوە. ڕێپێوانەکە بە تێپەڕبوونی بە کوچە و کۆڵانەکەدا تا دەهات بەفراوان تر دەبوو، بە گەیشتنی بە پارکی پێش قەڵای هەولێر گۆڕا بۆ گردبوونەوە و پەیامی خۆپیشاندانەکە خوێندرایەوە.

 

لە پەیامی خۆپیشاندانەکادا جەختکرایەوە، ڕۆژئاوای کورستان بەشێکە لە خاکی کوردستان، بۆیە بە هەموو کوردانەوە پارێزگاری لێ دەکەین. هەروەها خۆپیشاندەران جەختیان کردەوە دەبێت کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی چیتر لەو بێدەنگییە شەرمەزارهێنەرەیدا نەمێنێتەوە و ڕێگری بکات لە هێرشی چەتەکانی حکومەتی ڕاگوزەر بۆسەر گەل و دەستکەوتەکانی کوردان لە ڕۆژئاوای کوردستان.

 

گردبوونەوەکە بە وتنەوەی "یەکە یەکە کوردستان یەکە" کۆتایی هات.