لە سێدارەدانی ژنان لەلایەن ئێرانەوە لە سویسرا شەرمەزار کرا

لە بێرن بڕیاری لەسێدارەدانی هەردوو ژنە چالاکوانی کورد وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی لەلایەن ئێرانەوە، شەرمەزارکرا.

ناوەندی هەواڵ 

 

بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانان و ئازادی خوازان و لەسەر بانگەوازی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کژار و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک، بڕیاری لەسێدارەدانی چالاکوانانی کورد وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی، لە شاری بێرنی پایتەختی سویسرا شەرمەزارکرا.

 

لە چالاکییەکەدا، بانگەواز لە دەوڵەتی ئێران کرا بڕیارەکانی لەسێدارەدان هەڵوەشێنێتەوە .

 

لەسەر ناوی پژاک حەکیم هەتوتی، لەسەر ناوی کژار پەیام ئازاد و لەسەر ناوی ناوەندنی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک، وتەبێژی پەیەدەی سویسرا، گوڵستان سەعدون قسەیان کرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی لەسێدارەدانیان کرد.

 

تیشکخرایەسەر کار و خەباتی پەخشان عەزیزی بۆ خزمەتی قوربانیانی داعش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و دۆخی پەنابەرانی کامپەکان، هەروەها بانگەواز لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و بەتایبەت لێبووردنی نێودەوڵەتی کرا، کاربکەن بۆ ئازادبوونی پەخشان عەزیزی.

 

هەروەها باس لە خەباتی وریشە مورادی لە سووریا و برینداربوونی لە کۆبانێ، ئاماژە بەوە کرا ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی داوایان کردووە سزاکەی وریشە مورادی هەڵبوەشێتەوە، بانگەواز لە دادگای ئێران کرا گوێ لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بگرێت.

 

جێگای ئاماژەیە، لە ٨ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لەلایەن دادوەری کوژراوی ئێران عەلی ڕەزاینی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی ژنە چالاکوانی کورد پەسەند کرا، هەروەها لە ١٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە لایەن قاسم سەلاوەتی سزای لەسێدارەدان بەسەر وریشە مورادی سەپێندرا.