لە ساڵی ٢٠٢٥دا زۆرترین ژمارەی ڕۆژنامەنووسان لە ماوەی سێ دەیەدا کوژراون

کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاشکرای کردووە کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا ١٢٩ ڕۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهاندا کوژراون، ئەمەش زۆرترین ژمارەیە لەو کاتەوەی لە ساڵی ١٩٩٢ دەستی بە بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکان کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژنامەنووسان لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیان لە ڕاپۆرتکردنی هەواڵەکاندا ڕاستەوخۆ دەکرێنە ئامانج، کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان کوژرانی دەیان ڕۆژنامەنووسی ڕاگەیاند، کە زۆربەیان لە کەرتی غەززە بوون و داوای ئەنجامدانی چاکسازیی نێودەوڵەتی بەپەلەی کرد بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و کۆتاییهێنان بە بێ سزایی.

 

لە ڕاپۆرتێکدا، کە ٢٥ی شوبات بڵاوکرایەوە، لێژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان لە نیویۆرک کوژرانی ١٢٩ ڕۆژنامەنووسی لە سەرانسەری جیهان لە ساڵی ٢٠٢٥دا بەڵگەدار کردووە، کە بەرزترین ژمارەی ساڵانەیە تۆمارکراوە لەو کاتەوەی لیژنەکە لە ساڵی ١٩٩٢ دەستی بە کۆکردنەوەی زانیارییەکان کردووە.

 

کۆمیتەکە هێزەکانی ئیسرائیلی لە دوو لەسەر سێی کۆی زیانبەرکەوتووەکان بە بەرپرسیار زانی و بە ئاماژەدان بە ئامانجکردنی ڕاستەوخۆ و بێ وێنەیان بۆ ڕۆژنامەنووسان، زۆرینەی ڕەهای ئەوانەی کوژراون، ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستینی بوون لە غەززە.

 

سەرەڕای زیادبوونی کەمێک لە ژمارەی ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی ڕاگەیاندن کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا لە ئۆکرانیا و سودان کوژراون، بە ڕێژەی چوار و نۆ مردن، بەڵام ئەم ژمارانە بە بەراورد بە ئیسرائیل لە ڕادەبەدەر نزم ماونەتەوە، کە وەک تایبەتیەکی بەرچاو دیارە.

 

یەکێک لە دەرەنجامە هەرە دیارەکانی ڕاپۆرتەکەی ئەمساڵ، زیادبوونی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە بۆ کوشتنی ڕۆژنامەنووسان، لیژنەکە ٣٩ حاڵەتی بەڵگەدار کردووە کە ٢٨ حاڵەتیان لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە لە غەززە و ٥ حاڵەتیان لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سودان و یەک حاڵەتیش لە ئەنجامی هێرشێکی گومانلێکراوی تورکیا بۆ سەر عێراق بووە، لە ئۆکرانیا چوار ڕۆژنامەنووس بە هۆی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیاوە کوژراون، کە بەرزترین ژمارەی ساڵانە لە دوای کوژرانی ١٥ ڕۆژنامەنووس لە ساڵی ٢٠٢٢.

 

بەرزبوونەوەی مردنی ڕۆژنامەنووسان لە جیهاندا، بەپێی لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان، لە کولتوورێکی قووڵی چەسپاوەی بێ سزاییەوە سەرچاوە دەگرێت، زۆر کەم لێکۆڵینەوەی ڕوون ئەنجامدرا سەبارەت بەو ٤٧ کوشتنی ئامانجدارەی کە لەلایەن لێژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان بەڵگەی لەسەر کراوە و وەک "کوشتنی بە ئەنقەست" پۆلێنکراون، زۆرترین ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە بە ئەنقەست بەهۆی کارەکانیانەوە لە دەیەی ڕابردوودا کوژراون و کەس لە هیچ کام لەم کەیسانەدا لێپرسینەوەی لەگەڵدا نەکراوە.

 

کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان جەختی لەوە کردەوە، کە بەردەوامی شکستی حکومەتەکان لە پاراستنی ڕۆژنامەگەری یان لێپرسینەوە لە تاوانباران ڕێگە خۆش دەکات بۆ کوشتنی زیاتر، لەوانەش لەو وڵاتانەی کە شەڕیان بەسەردا نەهاتووە، ڕۆژنامەنووسان لە ساڵی ٢٠٢٥ لە مەکسیک و هیندستان و فلیپین کوژران، هەموو ئەو وڵاتانەی کە نەیانتوانیوە دادپەروەری بۆ کوشتنی ڕۆژنامەنووسان مسۆگەر بکەن.

 

 داوای چاکسازییەکی بنەڕەتی بنەڕەتی لە چۆنیەتی لێکۆڵینەوەی حکومەتەکان لە کوشتنی ڕۆژنامەنووسان بۆ دادگاییکردنی تاوانباران کرد، لەوانەش دامەزراندنی گروپێکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی و سەپاندنی سزای ئامانجدار.