لە رەحای باکوری کوردستان ژنێک کوژرا
ژنێک بە ناوی "یاسەمین ئەلجاسم" کە خەڵکی سوریایە لە ماڵەکەیدا لە ڕەحای باکوری کوردستان بە کوژراوی دۆزرایەوە.
ناوەندی هەواڵ
لە ناوچەی خەلیلیەی شاری رەحای باکوری کوردستان ژنێک بە ناوی "یاسەمین ئەلجاسم" کە تەمەنی ١٨ ساڵە بە کوژراوی لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە.
تەرمی یاسەمین لەلایەن خزم و کەسوکاریەوە لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە و دواتر پۆلیس ئاگادار کرایەوەو لێکۆلینەوە لەبارەی ڕوداوەکە دەستیپێکردوە.