لە عێراق ئاستەنگی لەبەردەم کارکردنی ژنان هەیە

لە پڕۆسەی چوونە ناو بازاڕی کار و بەردەوامییان لە کاردا، ژنان لە عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە کە دەتوانێت ببێتە هۆی شکستهێنانیان بۆ ناو بازاڕی کار یان کشانەوەیان لەوانە سنووردارکردنی یاسایی، جیاکاری لەلایەن بازرگانیەکانەوە، هەروەها زۆرداری لە شوێنی کار و ڕێگریکردن لە جوڵەدا هەیە بەپێی دوایین ئامارەکان لە هەر سێ ژنیک لە عێراق لە شوێنە گشتییەکاندا یەک ژن ڕووبەڕووی دەستدرێژیی زارەکی بووەتەوە و لە پێنج ژندا یەک ژن ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی بووەتەوە.

 

غوفران الراضی

بەغدا - ژنان لەعێراق لەکاتی بەشداریکردنیان لەبازاڕی کاردا ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگی کۆمەڵایەتی و یاسایی دەبنەوەو ژنان ڕووبەڕووی جیاوازی ڕەگەزی دەبنەوە لەدامودەزگایەکی تایبەتدا کە بارودۆخی ئابووری و یاساکانی کرێکاران بەرەو خراپی دەڕوات.

 

بەپێی دواین ئاماری حکومەت کە لەلایەن بانکی جیهانییەوە پەسەندکراوە ڕێژەی ژنانی کارکەر لەعێراق لەسەدا ١٥ کەمترە کە نزمترین ڕێژەیە لەسەر ئاستی جیهانی،"ی.ل" کارمەند لە کۆگای دەرمان دەڵێت: ""ئەوە دە ساڵە لێرە کار دەکەم و سەرەڕای دڵسۆزی و شارەزایی خۆم، ئەگەر بیر لە منداڵبوون بکەمەوە هەڕەشەم لێکراوە  لە هەمان کاتیشدا ئاستەنگی دیکە لە بەردەم شێوازی پیاوسالاریی کۆمەڵگا لە دژی ژنان هەیە لەوانە هەوڵدان بۆ دانانی کارەکان کە دوورن لە تایبەتمەندی من وەک میواندۆستی و ئەوانی تر، تەنها لەبەر ئەوەی من ژنم".

 

ژنان ناچارن خێزانەکانیان یان هاوسەرەکانیان قایل بکەن بۆ کارکردن

زۆرێک لە دایک و باوکان بەهۆی دووگیانی و منداڵبوونەوە ژنان لە کارەکانیان دوور دەخەنەوە، هەرچەندە هیچ خاڵێکیش لە یاسای کاری عێراقدا نییە کە بە تایبەتی ژنان بەهۆی دووگیانییەوە قەدەغەی کارکردن بکەن بەپێی مادەی ١١ی یاسای کار جیاکاری دژی ژنان بەپێی مادەی٨٧ قەدەغەکراوە و ژنان مافی ئەوەیان هەیە  ١٤ هەفتە پشووی لە دایک بوون وەربگرن.

کارمەندێک دەڵێت: "ژنان ڕووبەڕووی تەحەدایەکی گەورە دەبنەوە بۆ قایلکردنی خێزانەکانیان یان مێردەکانیان بۆ کارکردن، دواتر ڕووبەڕووی کۆمەڵگەی هاوبەش یان ئەو دامەزراوەیە دەبنەوە کە تیایدا کار دەکەن بۆ ئەوەی خۆیان و کارەکانیان قایل بکەن و ژنان دەبێت سیاسەتێکی گونجاو بۆ دۆزینەوەی رێز بگرنە بەر".

 

سەرەڕای هەموو ئەو گرفتانە، "ی.ل" لەو بڕوایەدایە کە کاری ژنان سەرچاوەی هێز و پشتیوانییە بۆ ئەوان و نابێت واز لە شارەزاییەکانیان بهێنن و پەرەی پێبدەن.

 

لە عێراق ژنان ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە

لەپڕۆسەی چوونەناوەوە و بەردەوامبوونی بازاڕی کاردا ژنان لەعێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە کە ڕەنگە ببێتە هۆی شکستهێنانیان بۆ چوونە ناو بازاڕی کار یان کشانەوەیان کۆت و بەندی یاسایی و جیاکاری لە لایەن بازرگانی و چەوساندنەوەی شوێنی کار و ڕێگریکردن لە جوڵە لەخۆ دەگرێت، بەپێی دوایین ئامارەکان لە هەر سێ ژنێک لە عێراق لە شوێنە گشتییەکاندا یەک ژن ڕووبەڕووی دەستدرێژیی زارەکی بۆتەوە و لە پێنج ژندا یەک ژن ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی بووەتەوە.

 

لە لایەکی ترەوە، "ف.س" ڕاهێنەرێکی خۆبەخشە کە چەند مانگێک پێش ئێستا بە ڕێکەوتنێک دامەزراوە، چیرۆکەکەی تەواو جیاوازە، چونکە ئەو دوای تەواوکردنی فاکەڵتی هونەر، بەشی زمانی ئینگلیزی دەستپیکردووە، هەوڵەکانی بۆ قایلکردنی براکانی بۆ کارکردن لە کۆمپانیا تایبەتەکان یان دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت پوچەڵکرایەوە سەرەڕای سەختی دۆزینەوەی کار، ئەو بڕیاری دا بۆ داواکردنی بژاردەیەکی تر ئەو هەروەها بە خۆڕایی لە قوتابخانەیەکی نزیک ماڵەکەی کار بکات، بۆ دۆزینەوەی کار و بەو شێوەیەش ئەو پێشینە دەدرێت بە مامۆستایانی ئازاد، بەپێی سیستەمێک کە ساڵانێکە لە بەشەکەدا چاودێری دەکرێت.

دوای سێ ساڵ لە بانگەوازی و خۆپیشاندان لەلایەن مامۆستایانی خۆبەخشەوە لە هەندێک لە پارێزگاکانی عێراق وەک گرێبەست بە مووچەیەکی زۆر کەم دامەزراون.

 

"لەبەر براکەم ناتوانم بڕیار بدەم کار بکەم"

لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "من بەقۆناغێکی سەختی ژیانمدا تێدەپەڕم کەتێیدا پشت بەمووچەی بەرگری کۆمەڵایەتی لەوەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دەبەستم و بەردەوامم، نازانم چۆن ئەو فشارە ڕوون بکەمەوە کە تێیدا دەژیم، چونکە ناتوانم بەهۆی براکانمەوە بڕیار بدەم کار بکەم و هاوکات منداڵەکانم کە پێویستیان بە شتێکە براکانم نایاندەنی".

 

ڕاپۆرتەکەی بانکی جیهانی دووپاتی دەکاتەوە کە ژنان و کچان پێویستیان بە لێهاتوویی گونجاوە بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ گواستنەوەیەکی سەرکەوتوو لە خوێندنەوە بۆ کار، هەرچۆنێک بێت ڕێژەی تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی کچان لە عێراق تەنیا کەمێک زیاتر لە نیوە بە بەراورد بە سێ چارەکی کوڕان لە نێوان ١٣  ساڵاندا ٨٠٪ی کوڕان دەچنە قوتابخانە بەپێی ڕێژەی ئێستا ٤٠٪ی کچان دەچنە قوتابخانە.

 

"کار بۆ ژنان زۆر گرنگە"

لەلایەکی ترەوە ڕۆژنامەنووس و چالاکوان وەسان حافز ئاماژەی بەوەدا کە کار پشتیوانی و هێزی ژنانە و دەبێت دایک و باوکان ببنە بنەمای ئەوەی کە ژنان دوای پەروەردە کاریان هەبێت و لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "ژنان بەهۆی تێڕوانینی پیاوسالارییەوە ڕووبەڕووی جیاکاری و زۆرداری دەبنەوە، چونکە هێشتا پیاوان تەنها وەک جەستە دەیانبینن".

 

ئەو تەئکیدیکردەوە کە ژنان لە پراکتیکدا سەرکەوتوو بوون و خۆیان سەلماندووە و وتی: "نمونەی زۆرن لە دەستکەوتەکانی ژنان ئێمە ژنان لە شوێنە ئیداری و سەرکەوتوو و کاریگەرە جیاوازەکاندا دەبینین و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستی بە ژینگەیەکی پشتیوانیی وەک خێزان و هاوسەر هەیە، ئەگەر باوکێک یان برایەک بیەوێت کچەکەی یان خوشکەکەی بپارێزێت، ئەوا دەبێت سەرەتا ڕێگەی پێبدات کە خوێندنی تەواو بکات و ڕێگەی پێبدات کار بکات بۆ ئەوەی لە ژیاندا زانا و هوشیار بێت و بزانێت لە دەوروبەری چی ڕوودەدات".

سەرەڕای ئەوەش بوونی ژنان لەبوارە جیاجیاکانی ژیاندا خووێک دروست دەکات لەگەڵ پیاواندا کە جیاکاری و گێچەڵکردن کەم دەکاتەوە و کۆمەڵگایەکی تەندروست دروست دەکات.