لە عێراق ڕێپێوانێکی بەرفراوان بۆ پشتیوانی لە گەلانی فەڵەستین و لوبنان بەرێوەچوو
سەدان عێراقی بەشدار لە ڕێپێوانە بەرفراوانەکەدا، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو جینۆسایدەی کە ڕووبەڕووی دەبنەوە، پشتیوانی بێسنووری خۆیان بۆ خەڵکی غەززە و لوبنان دووپاتکردەوە.
عێراق
دوێنێ ١ی تشرینی دووەم، ئەنجومەنی باڵای لاوان ڕێپێوانی سووری ڕێکخست بۆ خوازیاری کۆتایی هێنان بە دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر گەلانی لوبنان و فەڵەستین.
تیمی ئەنجومەنی باڵا لە هەردوو ڕەگەز، کە تیمی نیشتمانی گۆڕانی کەشوهەوا، تیمی دیجیتاڵی نیشتمانی، تیمی باڵیۆزانی لاوان و تیمەکانی دیکە لەخۆدەگرێت، لە بەغدای پایتەخت ڕێپێوانێکی بەرفراوانیان بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە بەردەوامەکانی دژی گەلانی فەڵەستین و لوبنان و ڕەتکردنەوەی یەکجارییان لەو خوێنەی کە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە دەڕژێت ڕێکخست.
بەشداربووانی ڕێپێوانەکە هەمووان ڕەنگی سووریان لەبەرکردبوو بۆ دەربڕینی بڕی ئەو خوێنەی کە لە فەڵەستینیەکان و لوبنانییەکان دەڕژێت.
ئەتیاف جاسم، چالاکوانی مەدەنی یەکێک لە باڵیۆزەکانی لاوان لە پارێزگاری سەڵاحەدین، وتی: ئەمڕۆ ئێمە لێرەین بۆ پشتیوانی لە پرسی فەڵەستین و لوبنان، و بۆ ئیدانەکردنی ئەوەی دەگوزەرێت، بەتایبەتی جینۆساید، هەموو مافەکانی خەڵکی ئەم دوو وڵاتە لەناوچوون، بەتایبەتی ژنان و منداڵان.
دووپاتی کردەوە کە گەلی عێراق پاڵپشتی لە هەردوو دۆزەکە دەکات و وتی:دۆزی ئەوان دۆزی ئێمەیە، ئێمەش بەردەوامین لە پشتیوانیکردنیان بە ناڕەزایەتی و پێشکەشکردنی هاوکاری، هەروەها بەخێرهاتنی ئەو دوو گەلە دەکەین بۆ وڵاتی دووەمیان کە عێراقە.
ئایە حسێن، چالاکوانی مەدەنی لە دووزخورماتووەوە وتی: ئەمڕۆ ئێمە بەشداری ڕێپێوانی هاوپشتی بۆ پشتیوانی لە گەلانی فەلەستین و لوبنان دەکەین، ئێمەش وەک گەلی عێراق پشتیوانی ئەوان و مافەکانیان دەکەین.
هەروەها تیمی ئەنجومەنی باڵای لاوان بە هەڵگرتنی دروشم و وتنەوەی دروشمی ڕەتکردنەوەی پێشێلکارییەکان، هێرشە بەردەوامەکانی سەر گەلی فەلەستین و لوبنانیان شەرمەزار کرد و جەختی لەسەر پێویستی وەستاندنی ئەو خوێنڕشتنە کردەوە.