لە عێراق دوو منداڵ لەکاتی کۆکردنەوەی ئاسن بۆ بژێوی ژیانیان گیانیان لەدەستدا

لە باشوری عێراق دوو منداڵ لەگەڵ باوکیان لەكاتی كۆكردنەوی قوتوی پيپسی و خواردنەوە گازیەکان، مينێك پێياندا تەقیەوەو هەرسێکیان گيانيان لەدەستدا. ناوەندی هەواڵ

لە باشوری عێراق دوو منداڵ لەگەڵ باوکیان لەكاتی كۆكردنەوی قوتوی پيپسی و خواردنەوە گازیەکان، مينێك پێياندا تەقیەوەو هەرسێکیان گيانيان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

پۆلیسی بابل رایگەیاند، ئەو منداڵانە و باوکیان کاریان کۆکردنەوەی ئاسن بووە و لە کاتی گەڕاندا پاشماوەیەکی جەنگییان پێدا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا هەردوو منداڵ و باوکەکە گیانیان لەدەستداوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە کە تەقینەوەکە لە کێڵگەیەکی نزیک کارگەیەکی لەکارکەوتووی شیر لە ناوچەی بەستنە لە قەزای کۆسە لە باکووری پارێزگاری بابل روویداوە

 

کاتێک هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە بینیویانە دوو منداڵ لەگەڵ باوکیان بەر تەقینەوەکە کەوتوون کە ماتۆڕسیکلێکی سێ تایەیان پێبووە کە دار و ئاسنی تێیدا بووە.